هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا: كۆتایی پی هینانی دەستەلاتی به‌شار ئه‌سه‌د نزیكه
هه‌ولێر 11 ئاب / ئۆگۆست– سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند, پێده‌چێت حكومه‌تی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له قۆناغه‌كانی دواییدابێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپاكه‌ی زیانی گیانی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه, هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی له خزمه‌تی سوپا ده‌كشێنه‌وه یاخود جیاده‌بنه‌وه و ده‌چن بۆ ریزی ئۆپۆزسیۆن.
peyamner
له چاوپێكه‌وتنێكی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ده فیلت كه ئه‌مڕۆ بڵاو بۆوه, جیرهارد شیندله‌ر وتیشی: رۆژێك له رۆژان سوپای سوریا ژماره‌ی ده‌گه‌یشته 320 هه‌زار سه‌رباز, ته‌نها له ماوه‌ی راپه‌ڕینه‌كه‌دا كه 17 مانگه به‌رده‌وامه 50 هه‌زاری له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌یدا: ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیه بچوكانه‌ی كه زۆر نه‌رمیان تێدایه له ناوئۆپۆزسیۆن له شێوازی شه‌ڕی باندیدا دوو به‌رابه‌ر هێزی سوپای ئه‌سه‌دیان هه‌یه.
وتیشی: به‌ڵگه‌ی زۆر ده‌ركه‌وتوون كه یاری كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی سوریا ده‌ستیپێكردوه.
روونیكرده‌وه: زیانه‌كانی سوپا برینداران و هه‌ڵاتووه‌كان و ئه‌وانه‌ی له سوپا جیا ده‌بنه‌وه, خزاونه‌ته ناو ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداریدا, ده‌گرێته‌وه, ئه‌مانه وا ده‌كات خۆخواردنی سوپا به‌رده‌وام بێت.
له هه‌مانكاتدا چه‌پۆكی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر وڵات لاواز بووه, له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیادی كردوه, به‌ڵام شیندله‌ر وتیشی: یه‌كه بچوكه‌كانی ئۆپۆزسیۆن خێرایی و مانۆركردنو بۆسه‌دانانه‌وه‌ی خێرا بۆ لێدان به‌كاردێنن, هه‌روه‌ها له‌به‌ر بچووكیان ئامانجێكی ئاسان نین بۆ سوپای ئه‌سه‌د.
///////////////////////
HPG: لەوان 18 سەربازی سوپای تورك كوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بەلێدوانێك زانیاری لەسەر چالاكی گەریلاكان لەوان زانیاری‌دا و رایگەیاند كە 18سەربازی سوپای تورك كوژران و گەریلایەك شەهید كەوتوەو گەریلایەكیش بەبرینداری كەوتوەتە دەستی سەربازانی تورك.
هەپەگە رایگەیاند"لە10ی ئاب لەناوچەی ئەلباكی شاری وان گەریلاكان لەدژی ئەو هێزەی دەركەوتبوونە ئۆپەراسێون چالاكیان پێكهێناوەو لەئەنجامدا 10سەربازی سوپای تورك كوژراون و ئۆتۆمبیڵێكی جۆری پانزێری سەربازیش بەتەواوی تێكشكێنراوە.
لە درێژی لێدوانەكەدا هەپەگە رادەگەیەنێـ دوا بەدوای چالاكیەكە شەڕێكی دژوار كە 3كاژێری خایاندوە لەنێوان گەریلاكان و سەربازانی توركدا هاتوەتە ئاراوەو لەئەنجامی ئەو شەڕەشدا 8 سەرباز كوژراو ن ژمارەیەكیش برینداربوون كە بە چوار هەلی كۆپتەر كوژراوانی خۆیان لەهەرێمی شەڕەكە دوور خشتوەتەوە.
لەكۆتای لێدوانەكەشدا هەپەگە رادەگەیەنێت كە لەئەنجامی ئەو شەڕەدا گەریلایەك ژیانی لەدەست داوەو گەریلایەكیش بەدیلی كەوتوەتە دەستی سەربازانی تورك.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر