۱۳۹۱ تیر ۱۰, شنبه

هەوالە کانی نەورۆز تیڤی لە باری دیارمانی کەک مەولوود ئافەند کە ئتلاعاتی ئیران بە هاوکاری سیخۆرەکانی لە هەرئیمی کوردستان رەفاندوەیەتی بۆ ئیران.



هەوالە کانی نەورۆز تیڤی لە باری دیارمانی کەک مەولوود ئافەند کە ئتلاعاتی ئیران بە هاوکاری سیخۆرەکانی لە هەرئیمی کوردستان رەفاندوەیەتی بۆ ئیران.


کە تاوانباری سەرکی ئەم تاوانە نامرۆڤایەتیە کەسیکە بە ناوی شیرزاد عومەر  
کاک مەولوود ئافەند رۆژنامە نوسی کورد دانیشوەوی باشوری کوردستان کە ٢٢ رۆژە بێسەروشۆینە وا بۆۆی دەچین کە ئیتلاعاتی ئیران بە هاوکاری سیخۆرەکانی خۆیی لە هەرئیمی کوردستان رەفاندویەتی

-----------------------------
هەواڵێكی پڕ بایەخ 

ئەزیزان لە دەزگای ئیسرائیل كوردەوە خوازیارم بەم زانیاریە پر لە بایەخە ئاگادارتان بكەمەوە بەو هیوایەم مایەی سوود بێت بۆ لووت شكاندنی هەموو جاش و سیخوڕ و خۆفرۆشان ......... 
شێرزاد عومەر كە باوكی ئەفسەرێكی پلە بەرزی دەزگای بەدناوی پاراستن بووە كە لەم مانگە مرد كە مەسعود بارزانیش لە رۆژنامەی خەبات پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەكەی كردوون دیارە یەكێ لە براكانی شێرزاد عومەر بەناوی دكتۆر ئاراس عومەر بە پلەی مقدم لە دەزگای پاراستن لە سەلاحەدین كار دەكات . 
شێرزاد عومەر لە ساڵی 1974 خانەوادەكەی لە كەرەج لە ئیران ژیاوە هەتاوەكو ساڵی 1994 شێرزادی ئیتلاعات هەر لە كەرەج خوندنی خۆی تەواو كردوە و لەویش بۆتە دارودەستی ریژیم وەك ئەو بەڵگانەی لەبەر دەست دان شیرزاد عومەر  لە دەزگای ئیتلاعات بە -بازا- ناسراوە و لە پاراستنیش بە - نیچیرڤان - ناسراوە لە ساڵی 1999 دەستی لە كوشتنی 5 پێشمەرگەی حزبی دیموكراتدا هەبووە لە شاری سلێمانی . 
ئازیزان لە بەرامبەر وەگرت دانی مەولود ئافەندی رۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤارەكەتان شیرزاد عومەر بری 25 دەفتەر دۆلاری وەرگرتوە بە پێی گوتەی سەرچاوەكانمان هەر لە 10-6-2012 شیرزاد بینراوە چوەتە كونسلخانەی ئیران لە سلیمانی كە لەم زوانە ڤیدیۆكەی بڵاو ئەكەینەوە ئەوانەی لەگەڵی بوونە لە ئەم رۆژە بۆ سەردانی سەرقونسول شیرزاد عومەر و سەرهەنگ و دیاری محمد رانیەیی و تەنیا كوردی كە ئەویش ئەفسەرێكی پاراستنە بوونە لەگەل دوو كەسیتری نەناسراو .... بنكەی سەرەكی جموجۆڵە سیخوڕیەكانی شیرزاد بۆ خزمەتی ئیتلاعات گوندێكی دەوروبەری شاروچكەی قەسرێ بووە كە لە هەموو وینەكانی پرۆفایلی شیرزاد عومەر لە فەیسبوك ئەم شوینە دەبینرێت .......... ئازیزان لەم زوانە هەموو زردەكاریەكانی ژیانی شیرزاد عومەر و سیخوڕەكانی تری ئەلقە لە گوێی ئیرانیتان بۆ ئەنێرین كە بەشداربونە لە رفاندنی كاك مەولود ئافەند لەگەڵ كۆمەڵێگ ڤیدیۆی زۆر گرنگ .... 
سەركەوتن بۆ هەموو لایەك

تێبینی : 
كاك داود باغستانی پەیوەندی بە ئێمەوە كردوە لەبارەی ئەم قەزیەیە كە لەوانەیە ئەویش لەم زوانە بگەڕێتەوە بۆ كوردستان و سكاڵای یاسایی لە سەر سیخوڕ و خۆفرۆش شیرزاد عومەر تۆمار بكات بەڕێز باغستانی زانیاری ئەوەی لەلایە كە شێرزاد عومەر چۆن لە پار ساڵ دوو گەریلای پەژاكی لە ماڵەكەی خۆی لە مەسیف سەلاحەدین بێهۆش كردوە و تەسلیم بە ئێرانی كردووە .

كوردستان پۆست 
www.kurdistanpost.com


/////////////////////
سەر چاوەیکی ئاگادار لە ناوخۆیی ئیران لە شاری کەرەج بە دەزگای ئیسرائیل کوردی راگەیاندوە کە تاوانبارشێرزاد عومه‌رمه‌حمود لە سالەکانی ١٩٨٧ بە فەرمی کار بۆ دەزگای ئیتلاعاتی ئیران دەکات دەچێت بۆ ناو شارەکوردیکان دەست بە کو کردنەوی زانیاری لە باری لایەنگرانی کومەل و دیمۆکرات لە شارەکانی سنە مەریوان سەردەشت بانە و حتا کامیران دەست دەکات بە کاری سیخۆری بۆ ئیتلاعاتی ئیران  لە سالی ١٩٨٨ شیرزاد عومەر مەحمود لە لایەن ئیتلاعاتی ئیرانەوە دەنێردرێت بۆ ناوخۆیی عیراق بۆ کو کرنەوەی زانیاری لە شارەکانی کوردستان وەک هەولیر سلیمانی  و شارەکانی دیکە  لە کاتی گرانەوەیدا بۆ ناوخۆیی ئیران لە سەر سنۆری ئیران و عیراق چەند پیشمەرگەی کومەلە دەخنە کەمین و و دەیانکۆژەن.
لە سالی ١٩٩٠ شیرزاد عومەر مەحمود  براکانی بە رەسمی کاری سیخۆری بۆ ئیتلاعاتی ئیران دەکەن دەست دەکن بە رەفاندنو کۆشتنی کوردکانی رۆژهەلاتی کوردستان دانیشتۆی باشۆری کوردستان،
سالی ١٩٩٤ دەگرینەوە بۆ کوردستان چۆۆنکە باوکی کەسیک لە ئەندامانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆۆە.
سالی ١٩٩٦ یانی ٣١ ئاب شەری یەکئیتی  و پارتی لە سەر دەستەلاتی گۆمرەگی ئیبراهیم خەلیل دەست پی دەکات 
شیرزاد عومەر مەحمود لە گەل دۆکتۆر ئاراس عومەری برای ٥ پیشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران دەکۆژن لە برانبردا لە ئیران پارە وەر دەگرن  یەکیک لە ئەو پیشمەرگانە بە ناوی بایزیدی بۆۆ کە ئیستا مندالەکانی لە سۆئید دەژین ئەم کەسانە دیارە تەنها نەبۆۆەن  بەلکۆ کەسیکی دیکە بە ناوی بیلال عوسمان کە ئیستا ئەندامی کومەلی ئیسلامیە  دەستی تیدا بۆۆە.
چەند سال دۆاتر  شیرزاد عومەر مەحمود  لە گەل ئاراسی برایدا  عەباس بایگانی فریوە دەدن گوایە بۆ وەلاتی تورکیان دەنێرن  بەلام  کاتیک دەیبن بۆ مالی خۆیان لە نیزیک شاری قەسری  درمان دەکنە ناو خواردنەکی کاک عەباس بایگانی  بیهۆشی دەکن  کوتوپر ئیتلاعاتی ئیران ئاگادار دەکنەوە کە کەسیکی بر پرسی گۆوری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانیان لە بر دەستایە  بەلام داوای  
.١٨  دەفتەر دەکن لە برانبر تەسلیم کردنیدا
بەلام بیلال ئاگادار ئەبیتەوە کە دەلیت مالتان ئاوا بێت ١٨ دەفتەر کەمە  دەبێت داوای زۆرتەر بەکین بیلال عوسمان پیشنیاری ٣٠ دفتەر دەکات ئیتلاعاتی ئیران ئاگادار دەکنەوە کە ٣٠ دفتەرمان ئەویت لە برانبر تەسلیم کردنەوەی عەباس بایگانیدا  ئیتلاعاتی داوایان لی دەکات کە عەباس بایگانی بەبن بۆ سەرسنۆری هەورامان لە نیزیکی شاری هەلبجە  چۆۆن ئاراسی برای شیرزاد عومەر لە لایەن یەکئیتی نیشتمانی ناسراوە ناوەیرێت بەچێت بۆ ئەو ناوچە بەلام شیرزاد عومەر مەحمود لە گەل چەند کەسیکی ئەندامی کومەلی ئیسلامی کوردستان کاک عەباس بایگانی دەبنە سەر سنۆری ئیران لە ناوچەی هەلبجە  لە ئەوی کاک عەباس بایگانی و چەند پیشمەرگەی دیکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە برانبر ٣٠ دەفتەری دۆلاری ئەمریکی  تەسلیمی ئیتلاعاتی ئیرانیان دەکنەوە.
سالی رابردۆیش  ٢ پیشمەرگەی پژاک فریوە دەدن و دیانبن بۆ مالی خۆییان لە مەسیف سلاحەدین بە دەرمان بی هۆشیان دەکن و جا تەسلیمی ئیتلاعاتی ئیرانیان دەکنەوە
هەوال  لە ناوخۆیی ئیرانەوە هاتۆوە
//////////////////////
تێبینی : 

كوردستان پۆست
ئیستا بۆۆمان ده‌رکه‌وت که‌ سه‌رهه‌نگ یه‌کیک له‌ سیخۆره‌کانی نادیاری نیزیک کاک مه‌ولوود بۆۆه‌
هه‌والی زیاتر له‌ مه‌ر بێسه‌روشۆین بۆۆنی کاک مه‌ولوود ئافه‌ند
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=894b5c04

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر