۱۳۹۱ بهمن ۲۶, پنجشنبه

کێشە و گرفتەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە زاری خۆیانەوە (راپۆرتی تایبەت)


کێشە و گرفتەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە زاری خۆیانەوە (راپۆرتی تایبەت)
ئامادەکردنی؛ جەمال نەجاریلە بەیاننامەیەک دا کە چەند رۆژ لەمەوبەر لە هەندێ ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی سەربەستیی کوردستان رایانگەیاند کە متمانەیان لە عارف باوەجانی سەرۆکی ئەو پارتە ئەستاندۆتەوە و کۆنگرەی دووهەمی ئەو پارتە بایکۆت دەکەن و لەمبارەوە دەنووسن "ئێمە وەک زۆرینەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئەو کۆبونەوە عەشیرەتییەی کە بڕیارە لە ژێر ناوی کونگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە بچێت لەقاو دەدەین و بە کۆبونەوەی عارف باوەجانی و خزم و کەسە نزیکەکانی دەزانین و هیچ پێوەندیەکی بە پارتی سەربەستیی کوردستانەوە نییە." 

لە بەرانبەردا سەرۆکایەتی پارتی سەربەستی ئەم کارەی ئەوان بە "هەڵویستی دوور لە پرسییپی سیاسی" ناو دەبات و لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنن: " لە هەموو شۆێنێکی جیهان کۆنگرە یەکلایی کەرەوەی هەموو کێشەیەکە، ئەمان ئامادە نەبوون تا ئەم ٦ رۆژەش خۆراگرن و بێنە ناو کۆنگرەو هەموو ڕەخنەو پێشنیاری خۆیان بۆ ئەندامانی کۆنگرە باس بکەن."
بە مەبەستی خستنە بەرباسی کێشەکانی ناو پارتی سەربەستیی کوردستان زانیاری ورد سەبارەت بە بوونی کێشە لە ناو سەرکردایەتی ئەم پارتە، لێدوانم لە دوو ئەندامی سەرکردایەتی –هەردوولای- ئەم پارتە وەرگرتووە.
رێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەرپرسی بەشی ماڵی لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا رایگەیاند: عارف باوەجانی بە ناوی پارتی سەربەستیی، پارەی لە زۆر لا وەرگرتووە و بۆ خۆی و بنەماڵەکەی بەکاری هێناوە و دەڵێت: بەڵگەیان هەیە کە باوەجانی زۆر کاری نایاسایی و دوور لە ئەخلاقی سیاسی ئەنجام داوە.
لە بەرانبەردا ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر ئەو هاوڕێیانە هەر بەڵگەیەکی نوسراوەیان هەیە کە ئەیسەلمێنێ کاک عارف باوەجانی دەستی گرتوە بە سەر سەروەتی پسک ئەو کاتە ئێمەش لە کۆنگرە کاک عارف باوەجانی ڕیسوا دەکەین و لە پۆستی نەک سەرۆکایەتی بەڵکو لە پسکیش دەریدەکەین.
بە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە لە راگەیاندنی ئەلکترۆنیدا، لێدوانی رێبوار ئەحمەدزادە بە دەنگ وەک خۆی بڵاو دەکەمەوە و چاوێکەوتنە رۆژنامەوانیەکەی ئیبراهیم جافیش دوا بە دوای ئەو دادەنێم.

لە خوارەوەش دەقی دیمانە رۆژنامەوانییەکەی من دەگەڵ ئیبراهیم جاف بخوێننەوە؛
جەمال نەجاری: ئەو راگەیەندراوەی بڵاو کراوەتەوە ناوی خۆت کەس لە ئەندامانی رێبەری، داوای لادانی عارف باوەجانی دەکەن لە سەرۆکایەتی. هەڵوێستی ئێوە چ چییە؟
ئیبراهیم جاف: ئەو سێ هاوڕێ خوشکە نیشتیمان وکاک ڕێبوارو کاک ئاریتما کە سێ ئەندامی سەرکردایەتین لە کۆی حەوت ئەندام بە ناوی زۆرینە سەرکردایەتیەوە بەیاننامەیان دەرکردووە، بە پێی ژمارە ئەوان زۆرینە نین، هەڵوێستی من کۆنگرەی دووەم باڵاترین دەسەڵاتی پسکە کە لە هەڵبژاردنی ئەندامی سەرکردایەتی وئۆرگانە تایبەتەکان هەر کەسێک لە پۆستەکەی نەهێڵێ یان ئاڵوگۆڕی پێبکات، ئیتر ئایا سەرۆکی پسک کاک عارف بێت یان ئیبراهیم جاف وەک جێگرەکەی یان هەر ئەندامێکی تری سەرکردایەتی، من دژی ئەوەم گارانتی بە ئەندامانی ئێستای سەرکردایەتی بدرێت کە ببنەوە ئەندامی سەرکردایەتی یان سەرۆکی پسک، چوونکە دوورە لە هەر بنەمایەکی دیموکراتیەوە، دەبێت ئەندامانی سەرکردایەتی لە کۆنگرە هەڵببژێرێن و هەروەها سەرۆکی پارتەکەش نابێت پێش کۆنگرە دابمەزرێن.
ئەو هاوڕێیانە دەڵێن ئەو کەسانەی نوێ خۆیان کاندید کردووە بۆ سەرکردایەتی دەبێت ئێمە ڕەزامەند بین لە سەر خۆ کاندیدکردنیان، و نابێت ئێمە لەم پارتە داین چەند ساڵە ئێستا پارتەکە بدەینە دەستی کەسانی ترەوە، لێرە ئەو پرسیارە دروست دەبێت ئایا ئەوە مانای
ڕێگرتن نیە لە کەسانی تر کە بە پێی پەێروەو پرۆگرامی ناوخۆ مافی خۆ کاندیدکردنیان هەیە بۆ هەموو ئۆرگانێکی پارتەکە (پسک) یان بۆ سەرۆکایەتی پسک.
کاک عارف باوەجانی کەسی یەکەمی پسک و بە دامەزرێنەری یەکەمی دێت پاشان ئێمەو چەند هاوڕێ تر،بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە کاک عارف وکاک دڵشادو ئیبراهیم جاف ئەم پارتەی کە ئەوان کەسانی یەکەمی دامەزرینەرین موڵکیانە ودەبێت هەتا هەتایە سەرۆکایەتی بکە، لە کۆنگرە هیچ کەسێك لە ئێمە گارانتی گەڕانەوەی نەیە بۆ سەرکردایەتی.تەنها کارو چالاکی کەسایەتی ئەو کەسانە پاشەڕۆژیان لە سەرکردایەتی پسک دیاری دەکات.
وە ئەگەر ئەو هاوڕێیانە زۆرینەی سەرکردایەتین بۆ نایەنە ناو کۆنگرەی عارف باوەجانی وهەموو سەرکردایەوتی لادەن لە پۆستەکانیان، ئەگەر بە ناوی زۆرینەوە قسە دەکەن وە دەڵێن دوو لە ئەندامانی سەرکردایەتی بێ هەڵوێستن مەبەستیان لە کاک دڵشادو کاک سمایلە وە دەربارەی من هیجیان نەگوتووە دەڵێن من پۆسچی عارف باوەجانیم، ئێمە ئەو سێ هاوڕێیە کاک دڵشاد وکاک سمایل ومن
هەڵوێستمان روون وئاشکرایە ئێمە نە پۆستچی عارف باوەجانین و نە دووای کێشەی تایبەتی کەسێکی کە گەڵ عارف باوەجایدا هەیەتی، ئێمە هەڵوێستمان پاراستنی یەکڕیزی پسک وبێلایەنیمان لە کێشەی شەخسی ڕاگەیاندووە، چوونکە ئێمە زۆر لە نزیکەوە ئاگاداری کێشە شەخسیەکانین کە ڕواڵەتی چاکسازیخوازین پێداوە.
جەمال نەجاری؛ ئەوان عارف باوەجانی بە گەندەڵی و رەفتاری ناشایست تاوانبار دەکەن و دەڵێن بەڵگەمان هەیە کە سەرەوەت و سامانی پارتی سەربەستیی بۆ مەبەستی شەخسی بەکار هێناوە، وەڵامی ئێوە چییە؟
ئیبراهیم جاف: کاک عارف وکاک ڕێبوارو من ئەندامی کۆمیتەی ئابووری پارتی سەربەسیی کوردستانین، من ئاگادارم کە کاک عارف سەروەت وسامانی پسکی نیە، وە پسکیش ئەو سەروەت وسامانەی نیە کە ئەوان ئاماژەی پێدەکەن.
کاک عارف سەروەت وسامانی بنەماڵەی خۆی کردوە بە قوربانی بۆ پسک با وێژانەوە قسە بکەین ، ئەو هاوڕێیانە ئامادە نەبوون بێنە سوید بۆ ناشتنی هاوڕێ فەرهادی کۆچکردوو کە زۆر زۆری تیا بچوایە 200 دۆلار دەبوو، بەڵام کاک عارف و چەند هاوڕێیەکی تر ومن لەم وڵات بۆ
ئەووڵات لەم لە کاری دیپلۆماتیدا سەروەتی خۆمان لە سەر باخەڵی خۆمان هەموو مەسروفمان کردووە ئەگەر پسک ئەو سەروەت وسامەنەی هەبێت وکاک عارف بۆ خۆی بەکاری بهێنێ ئەوە من یەکەم کەس دژایەتیم دەکردوو دەچووم وڕێسوام دەکرد.
ئەمە هەموو بریندارکردن کەسایەتی کاک عارفە کە کەسی چالاکی ئەم پارتەیە.
جەمال نەجاری: تا چەند ئەم کێشانە پەیوەندییان بە کۆنگرەی دووهەمی پارتی سەربەستیەوە هەیە کە چەند رۆژی دیکە بەرێوە دەچیت؟
ئیبراهیم جاف: ئەم هاوڕێیانە دەڵێن کاک عارف خزم وکەسی خۆی بە پارە کڕیوەو هێناونی بۆ کۆنگرە ئەمە دوورە لە ڕاستی، وەک لە پێشەوە ئاماژەم پێکرد ئەو هاوڕێیانە داوای گارانتی دەکەن کە وەک ئەندامی سەرکردایەتی بمێننەوە، چوونکە ئەوان بەڕەوای نابینن کەسانی تر یان نوێ کاندیدبن بۆ ئەندامەتی سەرکردایەتی بەڵێ ئەم کێشە پەیوەندی بە کۆنگرەی دووەمەوە هەیە.
ئەو هاوڕێیانە و ئێمەش تا کۆنگرەی دووەم ئەندامی سەرکردایەتین لە
ئەو هاوڕێیانە و ئێمەش تا کۆنگرەی دووەم ئەندامی سەرکردایەتین لە کۆنگرە سەرکردایەتی نوێ هەڵدەبژێرێ، وە ئەوانیش کاندیدن بۆ ئەندامەتی سەرکردایەتی تا ئێستا سێ جار زیاتر ئەندامانی پسک خۆیان کاندید کردوە بۆ سەرکردایەتی پسک، بێگومان تا ڕۆژی گرتنی کۆنگرە ژمارەی کاندیدەکان زیاتر دەکات.
ئێمە بڕێارێک سەرکردایەتیمان داوە کە دەبێت زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی یان لایەنی کەم نیوەی ئەندامانی سەرکردایەتی دەبێت لە ناوخۆی کوردستان بێت واتە باشووری کوردستان کە نزیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ئەوان داوای ژمارەیەکی زۆری کە دوو جای ژمارەی ئێستای ئەندامانی سەرکردایەتی ئێستان دیاری بکرێن ئێمەش وا دەبینین دەبێت کۆنگرە بخرێتە دەنگەوە ئایا 7 یان 9 یان 11 یان 13 یان زیاتر من بۆ خۆ لە نۆ ئەندام بۆ سەرکردایەتی بە زۆر دەزانم ، ئەوانیش چوونکە چالاک نین ترسی هەڵنەبژاردنەوەیان لێکەوتووە، گرفتەکان بێجگە لە کێشەیەکی کەسێک لەو سێ هاوڕێ کە کێشەی تری لە گەڵ کاک عارف دروست کردبوو کە بە زمانی خۆی لە وتووێژێکدا لە گەڵ من لە 13/01/2013 وتی ویستوومە تۆڵە لە کاک عارف بکەوەمەوە
لە بەر کاک عارف عاجزی کردوە، ئیتر لیرەوە کەوتمە گومان کە ئەمە چاکسازیخوازی نیە تەنها بە پەردەی چاکسازی داپۆشراوە، ئەو دوو هاوڕێی تر تا ئێستا لە کوردستان نەبوون کە ئەو بوختانانەی بۆ بەڕێز عارف باوەجانی هەڵواسراوە، بەڵام بە نوسراوەیی دەڵێن باوەڕ بەو هاوڕێ دەکەین چی بڵێت.
جەمال نەجاری: ئایا بڕوات بەوە هەیە کە لە سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی گەندەڵی نییە؟ لە کاتێکدا رێبوار ئەحمەدزادە بەرپرسی بەشی ماڵی دەلێت، باوەجانی دەستی بەسەر هەموو شت داگرتووە؟
ئیبراهیم جاف: من کاتێک بڕوا بە گەندەڵی ناو پسک دەکەم کە سەروەت وسامانی وەک پارتە گەورەکانی کوردستان هەبێت ودیار نەبێت، من خۆم ئەندامی کۆمیتەی ئابووریم کە کاک ڕێبواریش ئەندامێتی، کاک عارف لە کەسانێکی لایەنگرو دۆستی پسک هاوکاری کراوە بۆ گەشتە سیاسیەکانی وە بەڕێزیشتان ئاگادارن کە گۆڤاری بەرەو سەربەخۆۆی بە کۆمەک ویارمەتی لایەنگرو ئەندام ودۆستی خاوەنداری پسک سێ ژمارەی چاپکرا لە بەر هۆکاری ئابووری ڕاگیراوە ئەگەر ئەوڕێیانە هەر بەڵگەیەکی نوسراویان هەیە کە ئەیسەلمێنێ
ئەگەر ئەوڕێیانە هەر بەڵگەیەکی نوسراویان هەیە کە ئەیسەلمێنێ کاک عارف باوەجانی دەستی گرتوە بە سەر سەروەتی پسک ئەو کاتە منیش لە گەڵ ئەوان وە هاوڕێیانی وەک کاک دڵشاد ئەو بە زۆریەن ئێمە لە کۆنگرە کاک عارف باوەجانی ڕیسوا دەکەن ئەو کات لە پۆستی نەک سەرۆکایەتی بەڵکو لە پسکیش دەریدەکەین، من بەرپرسیارم لەمەی دەیڵێم وە ئەوە سۆزەو جێبەجێیشی دەکەم وەرن ئە هاوڕێیانە بەڵگەی گەندەڵی نەک کاک عارف بە تەنها هەر کەسێكی پسک ، با بێنە ناوکۆنگرەو بیسەلمێنن ئەو کات ڕاستی زۆرینە دروست دەبیت بۆ لە کاردانی عارف باوەجانی.
جەمال نەجاری: سەرچاوەی دارایی پارتەکەتان لە کوێوە دابین دەکرێ؟
دارایی پارتەکەمان لە ئابوونەی ئەندامان و کۆمەکی دۆست ولایەنگران و کەسانی سەربەخۆخوازی کوردستانی سەرچاوەی گرتووە ، ئەو ڕاستیەش دەڵێم تا ئێستا نەگەشتووەتە ئەو ئاستەی باسی سەروەت وسامنی پسک بکەین.
بە داخەوە هەندێ لە و هاورێو کەسانەی کە بەیاننامەیان بڵاوکردوەتەوە تا ئێستا چەند ساڵە ئابوونەی مانگانەی خۆیان نەداوە، ئایا ئەمە سەرپێچی نیە لە پەیڕەوپرۆگرامی پارتەکە کە ئەگەر ئەندامێک سێ مانگ ئابوونەی نەدا مافی دەنگدان وهەڵبژاردنی نیە، بەڵام ئێمە سنگ
فراوانە دەڵێن دیارە بارودۆخی ئابووریان لەوانەی باش نەبێت ، چاوپۆشیان لێکراوە، من دەڵێم ئەمە گەندەڵیە کە چەند کەسێك لەم بەڕێزانە ئابوونە نادەن بەڵام دەیانەوێ خاوە بڕیار دووایی بن، بەڵێ من ئەمچاوپۆشینە بە گەندەڵی دەزانم وە منیش یەکێکم لەو بەرپرساریەی چاوپۆشینە.
ئەو هاوڕێیانە ئەگەر بیانەوێ گۆڕانکاری یان چاکسازی بکەن، فەرموون بەشدار کۆنگرە بکەن، ئەوان ناگەڕینەوە بۆ کۆنگرە بەڵام هەوڵدەدەین کە بە هێڵی ئینتەرنێت بەشداربن لە کۆنگرە، بۆ ئەوەی بیرو بۆچوونی خۆیان بخەنە بەردەم بەشداربووانی کۆنگرە، وە هیچ ڕێگریەک یان دژایەتیەک بەرامەریان ناکرێت چوونکە ئەوانە هاوڕێ وهاوبیری بەڕێزی ئێمەن ئەگەر بۆچوونی جیاوازیشمان هەبێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر