سنه‌ی خوێناوی شارێک له‌ناو گڕدا له وڵاتێکی داگیرکراو
شه‌ری 24 رۆژی نێو شاری سنه 1359ی هه‌تاوی ، به‌رگری‌یه‌کی قاره‌مانانه بۆمان و پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست، شه‌رێکی نه‌خوازراو و داسه‌پاو له لایه‌ن رژێمی دژه ئاشتی و دژه کوردی کۆماری ئیسلامی ئیران، به‌رگری له خاک و گه‌ڵ و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمنان له لایه‌ن گه‌لی کورد، شه‌ری ده‌سته و یه‌خه و شه‌ری نێو شار، پێشمه‌رگه ئه‌و رۆژه گه‌ل بوو گه‌لیش پێشمه‌رگه، کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆسایدی گه‌لێک له پێش چاوی جیهانیان، منداڵ و ژن و پیر و لاو و پیاو به‌شی ئاسن و ئاگری تۆپ و فرۆکه و کۆپتیر و چه‌ک بوو، گه‌لێک که نرخی زۆری بۆ ئازادی‌دا به‌ڵام ئازادی هه‌ر نه‌بوو به به‌شی ، ئه‌م شه‌ره 24 رۆژی خایاند و له 10ی خاکه‌لێوه ده‌ستی پێ‌کرد تا 24ی بانه‌مه‌ڕ، له 33مین ساڵیادی کۆمه‌ڵکووژی شاری سنه‌ی خوێناوی سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نوێنم بۆ هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان و خه‌ڵکی خۆراگری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌تایبه‌تی شاری قاره‌مانپه‌روه‌ری سنه،
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر