دواین گۆرانكاری لهسهر جولهی هیزهكانی پیشمهرگه...
لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم پێیان راگەیاندین کە ئەمرۆ ھێزەکانی پێشمەرگە بە گشتی لە شوێنە بەرز و ستراتیجیەکان جێگیر بوون و خورماتو و قەرەتەپە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆلی ھیزی پیشمەرگەیە و بە گشتی ھیزەکانی پیشمەرگە جێگیربونیان ھەیە لە ناوجەکان بە گشتی
حەوت لیوای ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بەبێ ھیچ رووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ سوپای عێراق چوونەتە نێو شاری کەرکووکو ناوچە دابڕێندراوەکانی دەوروبەری ئەو شارەوە.
لیواکانی (١، ٢، ٦، ١٠و ١١) تا ٦٠ کیلۆمەتر چوونەتە ئەودیو شاری کەرکووکو لیواکانی (٥ و ٦)یش چوونەتە نێو شارۆچکەی (قەرەتەپە)وە.
ھێزی پێشمەرگە لەناوچەو گوندو شارۆچکەکانی (تڕکەڵان و قەرەدەرە و مامە عەلاغێرو نادراوە و چەخماخە و یایچیو دڕە نیشتەجێ بوونو لەھەندێک شوێنیشدا بەرانبەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە وەستاون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر