مالیكی فەرمانی تەقەكردن لەپێشمەرگە بە سوپا دەدا
سەرچاوەیەك رایدەگەیەنێت نوری مالیكی سه‌رۆ‌ك وه‌زیرانی عێراق‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی كردووه به‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ده‌وروبه‌ری ناوچه جێناكۆكه‌كان كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه له‌و سنورانه تێبپه‌ڕێت كه پێشتر لێی بوون، ئه‌وا راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێبكرێت.
ئەو سەرچاوە به‌رپرسە به‌شارپرێسی راگه‌یاندووە كە نوری مالیكی فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی داوه به‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانی عێراق له‌ئه‌گه‌ری جموجوڵی نائاسایی پێشمه‌رگه‌و تێپه‌ڕینیان له‌و سنورانه‌ی پێشتر بۆیان دیاریكراوه.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی مالیكی پاش ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی (70)ی پێشمه‌رگه (سه‌ر به‌یه‌كێتی) له‌سلێمانییه‌وه به‌كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و ده‌وروبه‌ری كه‌وتنه رێی‌و له‌هه‌ولێریشه‌وه هێزه‌كانی (80)ی (سه‌ر به‌پارتی) به‌ره‌و كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری كه‌وتنه رێ.
فەرمانی مالیكی بۆ تەقەكردن لە پێشمەرگە دوای ئەوەدێت كە زیاتر لە 10 رۆژە پەیوەندییەكی پتەو لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتۆتە ئارا و ئەمرۆش وەفدێكی باڵای حكومەت بۆ كۆتایی هێنان بەكێشە هەڵپەسێدراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گەیشتونەتە شاری بەغدا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر