۱۳۹۱ بهمن ۱۳, جمعه

كچه‌ كوردێكی‌ 22 ساڵ،‌ له‌لایه‌ن گرووپێكی‌ نه‌ناسراروه‌وه‌ له‌ شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ فڕێنراوه‌ و


كچه‌ كوردێك له‌ قامیشلۆ ده‌فڕێنرێت


كچه‌ كوردێكی‌ 22 ساڵ،‌ له‌لایه‌ن گرووپێكی‌ نه‌ناسراروه‌وه‌ له‌ شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ فڕێنراوه‌ و 
ئاژانسی‌ فوراتن یوز بڵاویكرده‌وه‌ كچه‌كه‌‌ ناوی (هه‌یفا خه‌لیل)ه‌، له‌كاتی سه‌ردانكردنی‌ ماڵی خوشكێكیدا له‌ لایه‌ن گروپێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ فڕێنراوه‌و و ماوه‌ی هه‌شت رۆژه‌ بێسه‌روشوێنه‌. 


ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری‌ كه‌سوكاری كچه‌كه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و گروپه‌ی كچه‌كه‌یان فڕاندون، به‌ ته‌له‌فۆن پێیان راگه‌یاندوون كه‌ هه‌ر كاتێك به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مێنێت، ئه‌و كاته‌ كچه‌كه‌یان ئازاد ده‌كه‌ن. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون به‌ زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ی كردووه‌. 

هه‌یفا خه‌لیل دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كۆرنیشی قامیشلۆیه‌ و كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی هێڵی ئاسمانییه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر