كورته‌یه‌ك له ژیانی 15 ساڵه‌ی ئۆجه‌لان له گرتووخانه‌ی ئیمڕالیدا
خه‌ندان-
سبه‌ینێ ١٥ی شوبات، پانزه ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان تێده‌په‌ڕێت و به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی دۆغان-ی توركیاش، ئۆجه‌لان له چوارچێوه‌یه‌كی نزیكه‌ی 12 مه‌تریدا له گرتووخانه‌ی جه‌زیره‌ی ئیمڕالی ژیان دهگوزهرێنێتو نزیكه‌ی ٧٠٠ كه‌سیش له هێزی تایبه‌تی توركیا پاسه‌وانی ده‌كه‌ن.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی دۆغان-ی توركیادا هاتووه، پاش ده‌ستگیركردنی له وڵاتی كینیا له ١٥ی شوباتی 1999 و ڕاده‌ستكردنی بۆ جه‌زیره‌ی ئیمڕاڵی له توركیا بۆ به‌سه‌ربردنی حوكمی هه‌تاهه‌تایی ، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ١٥ ساڵ له‌و جهزیرهیهدا تێده‌په‌ڕێنێت.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ئیمڕالیدا زیاد له 700 پاسه‌وان چاودێریی ده‌كه‌ن، خه‌رجی تایبه‌تی مانگانه‌ی ٣٠٠ لیره‌یه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 200 دۆلاری ئه‌مریكی، یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانیشی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌رج ده‌كات، كه ئۆجه‌لان به نووسراوێك ده‌یداته ده‌ست كارمه‌ندانی گرتووخانه‌كه، پێداویستییه‌كانیشی كه‌ره‌سته‌ی خۆراكی وه‌ك كێك‌و پسكیتی سوێر‌و جۆره‌كانی دیكه‌ی شوكولاتهن. هه‌روه‌ها پزیشكه تایبه‌تییه‌كانی، كه سه‌ر به ده‌زگای "میت"ی توركیان ڕایده‌گه‌یه‌نن "ئۆجه‌لان له‌ماوه‌ی ١٤ ساڵی ڕابردوودا له ئیمڕاڵی نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 300 گۆڤار و كتێبی خوێندووه‌ته‌وه".
پاش به‌سه‌ربردنی نۆ ساڵی زیندان به‌ته‌نهایی، ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ستا به دابینكردنی پێنج ملیۆن دۆلار بۆپێكهێنانی سوپایه‌كی تایبه‌ت به‌ناوی "تی پی ئێف" له ساڵی ٢٠٠٩داو هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی "په‌كه‌كه"، كه پێكهاتبوون له بایرام كایماز، جومالی كارسو، شهیموز پۆیڕاز و حه‌سیب ئایده‌میر، هه‌روه‌ها حه‌قی ئاڵكان ئه‌ندامی پارتی كۆمه‌نیستی توركیا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و گرتووخانه‌یه كران.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان هاتووه: ڕۆژانه كاتژمێر 6ی به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌سێت و كاتژمێر 10ی شه‌و ده‌خه‌وێت، گرنگترین كێشه‌ش كه له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانییه‌وه جێی بایه‌خه، گرژیی له هه‌ناسه‌دان و نائارامیی له خهویدایه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له كێشه‌كانی دیكه‌ی ئۆجه‌لان توشبوونیهتی به نه‌خۆشی پڕۆستات ، هه‌روه‌ك پزیشكه‌كانیش باسی لێوه ده‌كه‌ن، حه‌ساسییه‌تی به وه‌رزی به‌هار هه‌یه.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه ئۆجه‌لان هه‌فتانه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ پێنج گیراوه‌كه‌ی دیكه چاویان به‌یه‌ك ده‌كه‌وێت و باس له ڕه‌وشی سیاسی توركیا و دونیا ده‌كه‌ن و ڕۆژانی سێشه‌ممان پێكه‌وه یاری باسكه‌و ڕۆژانی هه‌ینیش یاری تۆپی ده‌ست ده‌كه‌ن.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به نوێكردنه‌وه‌ی گرتووخانه‌ی ئیمڕالی دراوه و وا بڕیاره وه‌زیری دادی توركیا هه‌ڵسێت به نوێكردنه‌وه و ئاوادانكردنه‌وه‌ی بینای گرتووخانه‌كه.
له توركییه‌وه: هاوڕێ فه‌ریق
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر