ئا: ئارام ئیبراهیم خاس2013-01-08
رۆژه‌ڤی ئێمرۆی باکوور/ ئانکارا له گه‌ڵ پ.ک.ک وتووێژ ده‌کات
ئانکارا له گه‌ڵ پ.ک.ک وتووێژ ده‌کات
دوای دیداری "ئه‌حمه‌د تورک" سه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاتی دێموکراتیک و "له‌یلا ئاکات ئاتا"، نوێنه‌ری شاریباتمانی پارتی ئاشتی و دێموکراسی له پارله‌مانی تورکیا، دیداره‌کانی ئیمرالی له رۆژه‌ڤی میدیاینێونهتهوهیییش دا جێگایه‌کی تایبه‌تیان ته‌رخان کرد.
له‌و نێوه‌دا، رۆژنامه‌ی فه‌رانسه‌یی زمانی "لۆ-فیگارۆ" له وتارێکی خۆیدا به مانشێتی "ئانکارا له گهڵپ.ک.ک وتووێژ ده‌کات"، به پێنووسی "لائۆرا مارشاند"، باس له دۆخی ئارایی تورکیا و پێواژۆی نوێی ئه‌ووڵاته ده‌کات.
مارشاند له وتاره‌که‌ی دا ئه‌و پرسیاره دێنێته گۆڕێ کە " ئایا تورکیا بۆ ئاشتی ئاماده‌یه و گهلۆسیاستمهدارانی تورک هه‌نگاوی کاریگه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌هاوێژن؟"
نووسه‌ری لۆ-فیگارۆ به‌و شێوه‌یه درێژه به نووسراوه‌که‌ی ده‌دات:"حکومه‌تی کۆنسێرڤات-ئیسلامی تورکیاچاوپێکهوتن و وتووێژه‌کانی له گه‌ڵ رێبه‌ری پ.ک.ک ده‌ستپێکردۆته‌وه" و به ئاماژه‌دان به چالاکی ۶۸ رۆژهیمانگرتن له خواردنی گیراوانی سیاسی کورد له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا، تیشک ده‌خاته سهرئۆتۆریتهی ئۆجالان و رۆڵی ئه‌و له کۆتایی هێنان به چالاکی مانگرتن، به‌ر له‌وه‌ی که که‌سێک ژیانی له‌ده‌ست بدات.
مارشاند له کۆتایی وتاره‌که‌ی دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌و راستییه ده‌کاته‌وه که گه‌رچی زۆر که‌س بهخۆشبینییهوه بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ده‌ڕوانێ، به‌ڵام هیچ به دوور نییه که ئه‌وه به‌شێک له سیاسه‌تی"دووروو"یانه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد بێ.
له مانگی دێسامبردا به لانی که‌م ۴۵۰ کهسدهستبهسهر کراونله حاڵێکدا ئێمرۆ له نۆرشینی ناوچه‌ی بتلیس ۱۰ کهسیدیکه له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژی ک.ج.ک دادهستگیر کران، رێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیا ئامارینێچیری چالاکانی سیاسی له مانگی رابردوو دا ئاشکراکرد.
به پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، له مانگی دێسامبر، واته دوایین مانگی ۲۰۱۲دا به لانی که‌مه‌وه ۴۵۰ که‌س له لایه‌ن پۆلیس و هێزه‌کانی ئه‌منییه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
له‌و ژماره‌یه ۱۴۸ که‌سیان له دادگاکانی ده‌وڵه‌تی تورک دا دۆزیان به دژ کراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی گرتووخانهکراون. له نێو گیراوان دا ناوی ۳ سه‌رۆکی شاره‌وانی پارتی ئاشتی و دێموکراسیش وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ.شاره‌داری "بازید"، "جانان کۆرکماز" و شاره‌داری سێرت "سه‌لیم ساداک"، دۆزیان به دژ نه‌کرایه‌وه و دوایلێکۆڵینهوه ئازاد کران به‌ڵام شاره‌داری "سیرت کۆی" سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌زه‌خی شرنا‌خ "نوری ئاکمان"، له‌دادگا برێاری گرتنی درا و ئێستا له گرتووخانه‌یه.
به‌و شێوه‌یه ئێستا ۳۰ شاره‌دار و ۶ پارله‌مانتاری کورد له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیادا زیندانین و بهوئاماره تورکیا له ریزبه‌ندی زیندانی کردنی نوێنه‌رانی هه‌لبژێردراوی گه‌ل دا پله‌ی یه‌که‌می به ده‌ستهێناوه. هه‌ر له‌و مانگه‌دا ۷۱ خوێندکاری زانکۆش له شاره‌کانی کوردستان و مێترۆپۆله‌کانی تورکیادهستبهسهر کراوان.هه‌روه‌ها جگه له خه‌باتکارانی رۆژنامه‌ی ئازادیا وڵات "هه‌دیه ئۆزبای" و "محهمهدشرناخی" که دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کران، په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "ئێڤرهنسهل"،سهعدیهئهسهریش حوکمی زیندانی بۆ بڕایهوها.
به‌و شێوه‌یه هه‌ژماری رۆژنامه‌وانانی زیندانی له تورکیا گه‌یشته ۷۳ که‌س که ۱۰ که‌سیان خاوه‌ن ئیمتیاز وسه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌کانن.
هه‌ر وه‌ها هه‌ر له مانگی دێسامبردا و له رێکه‌وتی ۲۲ ئه‌و مانگه‌دا، لاوی کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی "سور"یئامهد، به ناوی ئۆزگور ئاردا به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی پۆلیسی تورک ژیانی له ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ی که لایه‌ن رێکخراوه‌کانی پارێزی مافی مرۆڤ بڵاو کراونه‌ته‌وه، له مانگی نوامبریش دا۱۰۳۹ که‌س که به‌شێکی زۆری ئه‌و ئاماره له گیراوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به نێوی "ئۆپه‌راسیۆنی دژیک.ج.ک "پێک دێ، ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون.
گرتووخانه‌ی"شاکران"؛که‌مپێک بۆ بارمته‌گرتن و دوژمنایهتینوێنهری پارڵمانی شاری "مێرسین"ی پارتی ئاشتی و دێموکراسی و ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی مافی‌مرۆڤی مه‌جلیسی تورکیا "ئه‌رتوغرول کورکچو" دوای کۆتایی هاتنی لێکۆلینه‌وه و دیداره‌کانی له زیندانی"شاکران" له ناوچه‌ی ئالیاغا سه‌ر به شاری ئیزمیر، له مه‌جلیسی تورکیا پرێس کۆنفرانسێکی پێک هێنا.
کورکچو ووتی:"گیراوانی سیاسی له گرتووخانه‌ی "شاکران" وه‌ک دوژمن سه‌یر ده‌کرێن و له ههموومافهکانی زیندانییه‌کی سیاسیی بێ به‌رین". کورکچو وێڕای ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی و نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له زیندانه‌کانی تورکیادا ووتی:"به‌رێوه‌به‌رانی زیندانه‌کانی تورکیابۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌کان له کۆمیسیۆن بشارنه‌وه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ده‌سازێن(ته‌بانی ده‌که‌ن) و بۆ کرده‌وه دژهمرۆڤییهکانیان، ئیجازه و پشتگیری له ده‌وله‌ت وه‌رده‌گرن. من ئه‌و راستییه‌م به چاوی خۆم بینی.له نێو ئهوپێشێلکارییانهدا سه‌رنج راکێشترینیان ئه‌شکه‌نجه‌ی ۱۱ گیراوی سیاسی کورد له گرتووخانه‌ی شاکرانبوو. ۱۱ گیراوی سیاسی کورد که له رێکه‌وتی ۲۸ دێسامبری ساڵی ۲۰۱۲ له گرتووخانه‌کانی کوردستانبۆ زیندانی شاکران دوورخرا بوونه‌وه له تیپی (ف) به‌ندی ۲ی ئالیاغا رووبه‌رووی لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی ۵۰نیگابان و به‌رپرسی زیندان بوونه‌ته‌وه.ئه‌و کرده‌وه دژه مرۆڤییه له نێو چاپه‌مه‌نی و میدیای تورکیاشدا باسیلێوه کرا.به‌ڵام کاتێک ئێمه وه‌ک کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی مه‌جلیس دوانیوه‌رۆی رۆژی ۴‌ی ژانویهیئهوساڵ واته رۆژی هه‌ینی رابردوو سه‌ردانی ئه‌و گرتووخانهیهمان کرد، هه‌ر ۱۱ گیراوه‌که‌یان بۆتیپی (ف) له‌زیندانی "کرکلار" به‌رێ کردبوو تا به‌و شێوه‌یه راستییه‌کان بشارنه‌وه.
کورکچو ناسنامه‌ی ۸ که‌س له‌و ۱۱ گیراوه سیاسییه کورده‌ی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد که سهرهڕایئهشکهنجه و لێدان، له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا دوو جار دوور خراونه‌ته‌وه. ناوه‌کان بریتین له: وه‌یسه‌ل یاکار، فاروق بایسو،یوسف چه‌تین کایا، وهحدهتین یالچینهر، تونجای جۆیرات، حه‌بیب گوله‌ر، مستهفائیلکه،جه‌مال به‌ڵگه.
کورکچو به‌و شێوه‌یه درێژه‌ی به ئاخاوتنه‌که‌ی دا و ووتی:"به پێداگری و ئیسرارهکی یه‌کجار زۆر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارله‌مانی شاری ئیزمیر "هه‌مزه دا‌غ" توانیمان سه‌ردانی زیندانی "کرکلار" بکه‌ین و له‌وێ له‌گه‌ڵ ۵ که‌س له‌و گیراوانه دیدارمان پیک هێنا و ئه‌وان چۆنییه‌تی ئه‌شکه‌نجه کرانیان بۆ ئێمه باس کرد.کورکچو وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له دۆخی ته‌ندرووستی گیراوانی سیاسی کورد به ووتنی:"پارتیدادوگهشهپێدان، زیندانه‌کانی کردۆته که‌مپی بارمته گرتن و دوژمنایه‌تی" له‌و کۆنفرانسه رۆژنامهنووسییهداکۆتایی به قسه‌کانی هێنا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر