رۆژه‌ڤی ئێمرۆی باکوور/ چوارشه‌ممه ۹‌ی ژانویەی ٢٠١٣
ئا: ئارام ئیبراهیم خاس
باڵی یاسایی بزاڤی باکوور داخوازی وتووێژ ده‌کات
"سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش"،هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دێموکراسی ووتی: "تا ئێستا هیچ دیدارێک له نێوان پارته‌که‌ی ئه‌وان و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به مه‌به‌ستی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد ئه‌نجام نه‌دراوه". ده‌میرتاش ووتیشی "دیدار له گه‌ڵ ئۆجالان وه‌ک ده‌ستپێک ههنگاوێکی باشه به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ده‌بێ وتوێژه‌کان به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی و شه‌فاف ده‌ست پێ بکات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ شه‌رت و مه‌رجه‌کانی به‌ڕێز ئۆجالان به جێ بێنێ. ئۆجالان داوای کردووه که هه‌موو هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن بێنه نێو پیواژۆی ئاشتی و له سه‌ر بنه‌ماکانی وتووێژێکی تەندروست، ره‌وته‌که درێژه‌ی پێ بدرێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی نییه‌ت پاکی خۆیان له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد دا نیشان بده‌ن".
لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری "کۆنگره‌ی دێموکراتیکی گه‌لان" داوای له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان کرد که بۆ چاره‌سه‌ری دێموکراتیکی دۆزی کورد هه‌نگاوی ئه‌رێنی هه‌ڵێنێته‌وه. کۆنگره‌ی دێموکراتیکی گه‌لان داوای کرد که هه‌وڵ بدرێ وتووێژه‌کان بگاته ئاکام و ببێته بنه‌مای ئاشتییه‌کی پایدار.کۆنگره‌ی دێمۆکراتیکی گه‌لان پێشنیاره‌کانی خۆی هێنا ئاراوه که بریتین له: گۆڕینی یاسای بنه‌ره‌تی و په‌سه‌ند کردنی یاسایه‌کی بنه‌ره‌تی دێموکراتیک له سه‌ر ئه‌ساسی ئیراده و ده‌نگی گه‌لی کورد وتورک، ئازادی زیندانیانی سیاسی کورد، سزادانی بکه‌رانی تاوانی رۆبۆسکی، به فه‌رمی ناسینی مافی په‌روه‌رده وخۆپاراستن به زمانی زکماگی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای بەنداوی باراژ (یاسای ۱۰% که به یاسای به‌نداوی هه‌ڵبژاردن ناسراوه). کۆنگره‌ی دێمۆکراتیکی گه‌لان له کۆتایی دا له ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌خوازێ که وتووێژه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه و جیددی له گه‌ڵ ئیمرالی، قه‌ندیل، ئوروپا و پارتی و ئاشتی و دێموکراسی ده‌ست پێ بکه‌ن.
NNS ROJ:
پلاتفۆرمی ئازادی ئۆجالان رایگه‌یاند که رۆژی ۱۳ی ژانویه له شاری ئیستانبۆل به به‌شداری ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی و ئاکادێمیکی کورد،تورک و ناوچه و جیهان کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به مه‌به‌ستی ئازادی بۆ ئۆجالان پێک دێنێ. پارێزه‌ر "ئه‌ره‌ن که‌سکین" ووتی:"به‌و هۆیه که کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازادی بۆ ئۆجالان هاوکات له گه‌ڵ دیداره‌کانی دوڵه‌ت له گه‌ڵ ئیمرالی به‌ڕێوه ده‌چێ، خاوه‌ن گرینگییه‌کی تایبه‌ته". که‌سکین ووتیشی:"به‌ره‌وه‌پێش چوونی پرۆسه‌ی ئاشتی گرێدراوی ئازادی ئۆجالانه و وه‌دیهاتنی چاره‌سه‌ری به بێ پ.ک.ک و ئۆجالان غه‌یری مومکینه ". هه‌روه‌ها تورک دۆغان، سه‌رۆکی رێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیا وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆی و رێکخراوه‌که‌ی له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی کورد، ووتی: " ته‌نیا رێگای چاره‌سه‌ری دۆزی کورد، وتووێژه و رێکاری ئاشتیانه‌یه".
- پلاتفۆرمی دێموکراسی جۆله‌مێرگ به به‌شداری خه‌ڵکی ناوچه‌که میتینگێکی بۆ پشتیوانی له پێواژۆی ئاشتی به‌ڕێوه‌برد و له کۆتایی دا به کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسی کۆتایی به چالاکییه‌که‌ی خۆی هێنا.
ده‌نگدانه‌وه‌ی دیداره‌کانی ده‌وڵه‌ت له گه‌ڵ ئۆجالان له نێو میدیای تورک دا
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شی سه‌ره‌کی راپۆرت و هه‌واڵ و شرۆڤه‌ی تلویزیۆن،رادیۆ،ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌کان و ته‌نانه‌ت قسه و باسی خه‌ڵکی ئاساییش دیداره‌کانی نێوان ئۆجالان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورکیایه. له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژێده‌ره هه‌واڵنێرییه به‌ناو بانگه‌کانی تورکیا وه‌ک: "سی.ئێن .ئێن تورک" و "ئێن. تی وی" له ریزی یه‌که‌می نوچه وشرۆڤه سیاسییه‌کانییان دا جێگایه‌کی تایبه‌تیان بۆ مژاری دیداره‌کانی ئیمرالی ته‌رخان کرد. زمانی میدیای تورک له‌و رۆژانه‌دا به شێوه‌یه‌کی سهیروسهمره نه‌رم بۆته‌وه و رۆژنامه‌کانی تورکیاش له‌و رۆژانه‌دا به گرینگییه تایبه‌تییه‌وه ده‌ڕواننه‌وه ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکان له نێوان ده‌وڵه‌ت و ئیمرالی دا. رۆژنامه‌کانی میلییه‌ت،رادیکال، حورییه‌ت،ئاکشام،جومهورییه‌ت، بیرگون و هتد ... له لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می خۆیاندا به مانشێته‌کانی "که‌شتی ساعه‌ت ۸:۱۵"،"له ئیمرالی هه‌وای ئۆسڵۆ"، "دیپلۆماسی کورد"، "رێگایه‌کی دور و ته‌سک"، "چاره‌سه‌ری گرێدراوی پرۆتۆکۆله‌کانی ئۆجالانه"، "خه‌تتی سنووری ئاتاکۆی- ئیمرالی"، "هه‌موارکردنی رێگا" و هتد... گرینگ‌یان دایه مژاری وتووێژه‌کان.
بۆچوونی سه‌رۆکی دوو حیزبی ئۆپۆزیسیۆن له سه‌ر پیواژۆی ئێستای تورکیا
- که‌ماڵ کلیچدارئۆغلو، سه‌رۆکی پارتی کۆماری گه‌ل (گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزیسیۆن له تورکیا) ووتی: "هه‌ر که‌س دژی ره‌وتی وتووێژ و ئاشتی رابوه‌ستێ، ده‌بێ خوێنێ ئه‌و سه‌ربازانه وه‌ئه‌ستۆ بگرێ که له داهاتوودا له شه‌ڕ له گه‌ڵ پ.ک.ک دا ده‌کوژرێن".
- ده‌وله‌ت باخچه‌لی(سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست) به زمانێکی توند و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه و له نێو سڵاو و دروشمی فاشیستی ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی، ووتی: "ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی له که‌سێک که به‌رپرسی هه‌زاران ئۆپه‌راسیۆنی تێرۆریستی یه چاوه‌ڕوانی ئاشتی ده‌که‌ن".
حساب پرسینی پارتی ئاشتی و دێموکراسی له ده‌وڵه‌ت و پێشوازی گه‌ل له ته‌رمی گه‌ریلاکانی پ.ک.ک
رۆژی ۳۱ دێسامبری ۲۰۱۲ له سێ گۆشه‌ی لیجه،هێنێ و دارههێنێ له نیوان هه‌رێمه‌کانی ئامه‌د و چه‌ولیک دا ۱۰ گه‌ریلای هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل له بۆمبارانی ناوچه‌که له لایه‌ن فرۆکه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیاوه گیانیان لەدەست دا.
پارتی ئاشتی و دێموکراسی بانگەشە ده‌کا که ئه‌رته‌شی تورک به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی شه‌ڕ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له چه‌کی کیمیایی که‌ڵکی وه‌رگرتووه و به‌و هۆیه‌ش ئێمرۆ پارله‌مانتارانی ب.د.پ به هێنانه ئارای پرسیار له "عیسمه‌ت ییلدز" وه‌زیری به‌رگری تورکیا، داخوازی لێکۆلینه‌وه‌یان له‌و دۆسیه‌یه کرد.
بەرپرسی فراکسیۆنی بەدەپە لە پارلەمان، ئیدریس بالوکه‌ن، له وه‌زیری نێوخۆی تورکیای پرسی: "گه‌لۆ له ئۆپه‌راسیۆنی ۳۱‌ی دێسامبر هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا له دژی گه‌ریلاکانی پ.ک.ک چه‌کی کیمیایی یان به کارهێناوه؟ گه‌لۆ ئێوه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و مژاره‌دا له گه‌ڵ خه‌ڵکی نیشته‌جێی ناوچه‌که و شاهیدانی رووداوه‌که لێکۆلینه‌وه‌تان کردووه یا نا؟ ئه‌گه‌ر لێکۆلینهوهكان ده‌ستیان پێکردووه له چ ئاستێک دان؟ به چ هۆکارێک ده‌بێ ئه‌رته‌ش له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژی پ.ک.ک دا له چه‌کی کیمیایی که‌ڵک وه‌ربگرێ؟"
هاوکات له گه‌ڵ هه‌وڵه‌کان بۆ به‌دواداچونی ئه‌و دۆسیه‌یه، ته‌رمی پێنج که‌س له کوژراوانی شه‌ڕی ۳۱ دێسامبرله لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانیان له پزیشکی یاسایی مه‌لاتیه وه‌رگیراوه و له نێو پێشوازی گه‌ل دا ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی کوردستان کران. ته‌رمی مه‌سعوود ییلدرم له ههمزیای قۆسه‌ر له مێردین،ته‌رمی محه‌مه‌د بیچهجهک، محه‌مه‌د جالپ و زولفه‌قار کاچماز له ئامه‌د(دیاربه‌کر) و ته‌رمی هاکان تهزهل له ئێلیح(باتمان) له نێو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ر و به سروودی شۆڕشگێڕی و درووشمی "شه‌هید نامرن" ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی وڵات کران.
له گرتووخانه‌ی شاکران، چالاکی مانگرتن له خواردنی زیندانیانی سیاسی کورد
زیندانیانی سیاسی ژن له گرتووخانه‌ی شاکران - گرتووخانه‌ی شاکران له راپۆرتی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی مه‌جلیسی تورکیاشدا به که‌مپی دوژمنایه‌تی و بارمته‌گرتن ناودێر کرابوو- ده‌ستیان دایه چالاکی مانگرتن له خواردن. گیراوانی ژن که له زیندانی شاکران ده‌ستبه‌سه‌رن رایانگه‌یاند که به هۆی ره‌فتاری دژه‌مرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی زیندان و ئه‌شکه‌نجه و سوکایه‌تییه‌ک که ده‌رحه‌قیان ئه‌نجام ده‌درێ، چالاکی مانگرتن له خواردن بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته ده‌ست پێده‌که‌ن. ژنانی به‌ندکراو له زیندانی شاکران ده‌ستنیشانیان کرد ئهگهردوای حاوت رۆژ داخوازه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کرێ درێژه به مانگرتن ده‌ده‌ن.شایانی باسه دوای چالاکی ۶۸ رۆژه‌ی مانگرتن له خواردنی زیندانیانی سیاسی کورد، له زۆرێک له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا زه‌خت و گوشاره‌کان له سه‌ر زیندانیان سیاسی زێده بووه.
له رێوره‌سمێکدا یادی رۆژنامه‌وان "مه‌تین گۆک ته‌په" به‌رز راگیرا
رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی "ئیڤرهنسهل" مه‌تین گۆک ته‌په که ۱۷ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه کوژرا له ساڵوه‌گه‌ڕی کوژرانی دا به رێوره‌سمێک له سه‌ر مه‌زاره‌که‌ی وه‌بیر هێنرایه‌وه. دایکی گۆک ته‌په له رێوره‌سمه‌که‌دا قسه‌ی کرد و ووتی: "مه‌تینی من هه‌موو کات زیندووه. هه‌موو کچ و لاوێکی زه‌حمه‌تکێش و یه‌کسانیخوازی ئه‌و وڵاته کچ وکوڕی منن". رۆژنامه‌وان، "نیزام ئالپ مان"یش له رێوره‌سمه‌که‌دا ووتی: "به‌و هۆیه که مه‌تین رۆژنامه‌نووسێکی سه‌ربه‌خۆ بوو و تاوانه‌کانی ده‌وڵه‌تی له قاو ده‌دا، کوژرا".
ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌ش تورک درێژه‌یان هه‌یه
له ناوچه‌ی چه‌لێ له جۆله‌مێرگ ئه‌رته‌شی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفره‌ی به دژی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل ده‌ست پێ‌کرد. له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا عه‌سکه‌رێکی تورک کوژرا و دووانی دیکه‌ش بریندار بوون. له حهکاریش له ده‌رگیری نێوان هێزه‌کانی پ.ک.ک و ئه‌رته‌شی تورک‌دا عه‌سکه‌رێک کوژرا.
هیرشه‌کانی سه‌ر گه‌لی کورد له زیاد بوون دایه
له گه‌ره‌کی "یێنی مه‌حه‌له"ی شاری وان له لایه‌ن که‌س یا که‌سانێک که ناسنامه‌یان نه‌زانراوه هێرش کرایه سه‌ر بینای رێکخراوی گه‌لی ئازاد له‌و شاره . به گوێره‌ی زانیارییه‌کان ساعه‌ت ۳‌ی شه‌وی رابردوو کۆمه‌ڵێک که‌س به درووشمی "الله‌اکبر" هێرشیان کردۆته سه‌ر بینای رێکخراوه‌ی گه‌لی ئازاد له شاری وان و خه‌سارێکی ماددی زۆریان گه‌یاندۆته بینای ئه‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی یه. به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی خه‌ڵکی دانیشتووی گه‌ره‌ک، که به هه‌را و ده‌نگی هێرشکاران وهخهبهرهاتوون، ئۆتۆمۆبێلی پۆلیس له نزیکی شوێنی رووداوه‌که بووه به‌ڵام هیچ دژکرده‌وه‌یه‌کی نیشان نه‌داوه. دوای ده‌ستپێکردنی دیداره‌کان له گه‌ڵ ئۆجالان هێرشی گرووپه‌کانی ئیسلامگه‌را که له نێو خه‌ڵکدا به "حیزبوڵڵا" ناسراون و هه‌روه‌ها گروپه رهگهزپهرهستهکانی تورک به دژی خه‌ڵکی سڤیل و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کورد روو له زیادبوون دایه.
له حه‌وتوی رابردووش‌دا له ئیستانبۆل هیرش کرایه سه‌ر رێوره‌سمی زه‌ماوه‌ندی بنه‌ماله‌یه‌کی کورد و ۱۵ شارۆمه‌ندی کورد به چه‌ک و چه‌قۆ بریندار بوون. هه‌روه‌ها له 'سوڵتان داغی ئافیۆن"یش هێرش کرابوو سه‌ر ماڵی کورده‌کانی نیشته‌جێی ئه‌و شاره.
والی سوڵتان داغی و پۆلیسی ئه‌و شاره‌ش به کورده‌کانیان راگه‌یاند بوو که موڵک و ماڵیان بفرۆشن و له‌و شاره برۆن، چوون ئه‌وان ناتوان گیان و ماڵی شارۆمه‌ندانی کورد بپارێزن. رێکخراوێكێ مافی مرۆڤ به ناوی "مه‌زلووم ده‌ر" به پێی کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه له راپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کردووه که هێرشه‌کانی ئا‌فیون داغی به رێکخستن و به پیلانێکی له پێشدا دارێژراو ئه‌نجام دروان.
قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ۳ کتێبی ئۆجالان هه‌ڵگیرا
سێهه‌مین سه‌ردۆزگه‌ری کۆماری له شاری ئانکارا یاسای قه‌ده‌غه‌بوونی له سه‌ر ۳ کتێبی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان هه‌ڵگرت. نێوی هه‌ر سێ کتێبه‌که بریتین له: "به‌یاننامه‌ی چاره‌سه‌ری دێموکراتیکی پرسی کورد"،"به‌رخۆدانی پ.ک.ک و فاشیزمی ۱۲ ئه‌یلول"،"ئاخاوتنی رۆما به‌ره‌و ئاشتی".
---------------------------
سووریا: ٤٨ بارمتە ئێرانییەکە ئازاد کران
NNS ROJ: چل و هەشت هاوڵاتی ئێرانی کە پێنج مانگ لەمەوبەر، لە لایەن گرووپێکی دژبەری رەژیمی بەشار ئەسەد بە بارمتە گیرابوون، ئازاد کران.
زانرا کە ٤٨ هاوڵاتی ئێرانی کە لە ناوەڕاستی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لە لایەن گرووپێکی دژبەری رەژیمی سووریا رفێندرابوون، بە ناوبژیوانی تورکیا و لە بەرانبەر ئازادکردنی ٢١٣٠ گیراوی سووری دژبەری ئەسەد، ئازاد کران.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند کە ئەو ٤٨ ئێرانییە ئازاد بوونە و رادەستی باڵوێزخانەی ئێران لە شام کراون و بە زوویی دەگەڕێنەوە ئێران.
هاوکات "بوڵەنت یڵدرم"، بەرپرسی دامەزراوەی یارمەتی مرۆیی تورکیا، کە رۆڵی ناوبژیوانی بۆ ئازادکردنیئەو ئێرانییانە گێڕاوە، ئەمڕۆ بە مێدیاکانی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە کە بارمتە ئێرانییەکان لە بەرانبەر ئازادکرانی ٢١٣٠ گیراوی دژبەری رەژیمی ئێستای سووریا ئازاد کراون.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، لە بەیاننامەیەکی نووسراودا هەواڵی ئازادکرانی هاوڵاتییە ئێرانییەکانی پشتڕاست کردۆتەوە، سپاسی سووریا، قەتەر و تورکیای کردووە بەڵام باسی لە چۆنیەتی و مەرجی ئازادکرانی ئەو کەسانە نەکردووه.
"خەلەف مفتاح"، جێگری وەزیری راگەیاندنی سووریا، بانگەشەی مامەڵە لەگەڵ دژبەران و ئازادکرانی ئێرانییەکان لە بەرانبەر ئازادی گیراوانی سووری دژبەری رەژیمی رەتکردۆتەوە.
هاوکات هەندێک لە راگەیاندنەکان باس لەوە دەکەن، کە ئازادی ئەو بارمتە ئێرانییانە، لە بەرانبەر ئازادی ٤ فڕۆکەوانی تورک بووە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە ناو خاکی سووریا قۆڵبەست کرابوون. بانگەشەیەک کە تورکیا، بەردەوام نکۆڵی لێکردبوو.
شایانی باسە کە گرووپێکی ٤٨ کەسی لە هاوڵاتیانی ئێرانی، لە ١٤ی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە لایەن گرووپێکی چەکداری دژبەری ئەسەد بە ناوی "ئەلبەرعا"، لە نزیک شامی پێتەختی ئەو وڵاتە رفێندران. گرووپی ئاماژەپێکراو هەر ئەو کات رایگەیاند کە ئەو ئێرانییانە، ئەندامانی سپای پاسدارانن و بە مەبەستی یارمەتی و پشتیوانی لە رەژیمی بەشار ئەسەد هاتوونەتە سووریا و وتیشیان کە ئەو کەسانە وەک بارمتە رادەگرن.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش، ئەو هاوڵاتیانە بە سڤیل وەسف دەکات و دەڵێ کە تەنیا بە مەبەستی سەردان و زیارەتی شوێنە ئایینییەکان سەردانی سووریایان کردووە.
حکوومەتی ئێران، بە ئاشکرا پشتیوانی لە رەژیمی سووریا دەکات و پێشووتر رایگەیاندبوو کە لە ئاستی راوێژکاری سەربازی، یارمەتی سپای سووریای کردووە. دژبەرانی رەژیمی بەشار ئەسەدیش بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەندامانی سپای پاسداران، بە کردەوە، دەستیان لە سەرکووتی شۆڕشی ئەو وڵاتەدا هەیە کە لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا، دەیان هەزار کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر