YPG: کاتێک دێریک - کوبانی و عه‌فرینمان رزگار کرد هێزه‌کانتان له کوێ بوون؟
فه‌رمانداری گشتی YPG ده‌رباره‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی که له رۆژانی دواییدا باسی لێوه ده‌کرێت و ده‌وترێت که هێزێکی سه‌ربازی به ناوی ''ئه‌رته‌شی ئازادی کوردی'' داده‌مه‌زرێت و له هه‌ندێ ماڵپه‌ردا بلاو کرایه‌وه، ده‌ستنیشانیکرد که YPG له‌گه‌ل هیچ هێزێکدا یه‌ک ناگرێت و یه‌کبوونی ئه‌وان له‌گه‌ل گه‌له.
YPG ده‌رباره‌ی مژاره‌که‌دا لێدوانێکی نووسراوه‌ی بلاو کرده‌وه و ده‌ستنیشان ده‌کرێت که ماوه‌یه‌کی درێژه که هێزه ده‌ره‌کییه‌کان و هه‌ندێ پارتی کورد، هه‌روه‌ها هه‌ندێ گرووپ که سه‌ر به‌م هێزانه‌ن، له‌به‌رده‌م یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد بونه ته‌گه‌ره. زۆر جار له ژێر انوی ئه‌نجومه‌ن و شاندی کوردی ئه‌و هێزانه به ئه‌رکه‌کانیانه‌وه نه‌بوونه یه‌ک و بوونه وه‌کو شاندێکی کۆردیناسیۆن و وتیشی:''ئه‌و جیاوازی تا ئێستاش له ناو هێزه کوردییه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌کات و رێگای پارچه‌ببی کردوته‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش رێگایان له‌به‌رده‌م گرووپه چه‌کداره‌کان کرده‌وه که بکه‌ونه هه‌رێمه کوردییه‌کان. ئه‌مه‌ش بوو هۆکار که سه‌رۆکی هه‌رێمی باشوری کوردستان بانگ له پارته کوردییه‌کان بکات و له‌سه‌ریاندا هه‌ندێ بڕیار فه‌رز بکات''.
له پاڵ خۆمانه‌وه هیچ هێزێکی سه‌ربازیمان نه‌بینی
هاوکات ده‌ستنیشانکرد که هه‌رچه‌نده ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی هه‌ولێر هه‌ندێک باش بن، به‌ڵام ئه‌و کۆبوونه‌وانه هه‌ندێ جاریش له نێوان پارته‌کاندا جیاوازی زیاتر ده‌کات و وتی:''له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی که له هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چن و ده‌وترێت که هێزه چه‌کداره‌کان ده‌بنه یه‌ک. ئێمه گرنگی به‌م گفتوگۆیانه ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت بۆچوونه‌کانامن بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌نین. له ساڵی 2004 وه له‌سه‌ر ئه‌م خاکه تێکۆشان ده‌که‌ین که هێزێکی چه‌کداری له رۆژئاوا دروست بکه‌ین. زۆر ئاسته‌نگی و ته‌گه‌ره ده‌رکه‌وتن، به‌ڵام کار و خه‌باته‌کانمان به‌رده‌وام کرد و له ساڵی 2011 دا YPG دامه‌زرا. ئه‌و هێزه به ره‌نگێکی ئاشتییانه له‌به‌رده‌م هێزه‌کانی رژێم راوه‌ستان و له دژی ده‌ستدرێژییه‌کانی له حه‌له‌ب، عه‌فرین، کوبانیم قامیشلۆ و سه‌رێکانی تێکۆشانیان کرد. به‌رخۆدانه‌که‌مان له سه‌رێکانی به‌رده‌وامه. له‌م شه‌ڕوپێکادانانه‌ی دواییدا زۆر شه‌هیدمان دا، به‌ڵم به داخه‌وه هیچ هێزێکی سه‌ربازیمان له پاڵ خۆمان نه‌بینی''.
کاتێک ئێمه شه‌ڕمان ده‌کرد ئێوه له کوێ بوون
له لێدوانه‌ه‌دا که له‌سه‌ر هێزی YPG راوه‌سته کراوه و ده‌ستنیشانکراوه که کاتێک YPG شه‌ڕی ده‌کرد، هیچ هێزێكی سه‌ربازیان له نزیک خۆیانه‌وه نه‌بینیوه و ئه‌و پرسیارانه‌یان کرد:'' هێزی سه‌ربازیمان له‌هه‌زاران که‌س پێدێت و مه‌شقیان پێکراوه. وه‌کو هێزێک خۆیان سه‌ڵماندوه. زۆر هه‌رێمی کوردی به ده‌ستی YPG رزگار کراوه. ئێستا له‌م لایه‌نانه پرسیار ده‌که‌ین'' کاتێک له حه‌له‌ب له‌گه‌ل رژێم شه‌ڕمان ده‌کرد، ئێوه له کوێ بوون؟ کاتێک که دێریک، کوبانی و عه‌فرینمان رزگار کرد، هێزه‌کانتان له کوێ بوون؟ کاتێک له سه‌رێکانی له دژی گرووپه چه‌ته‌کان شه‌ڕمان ده‌کرد. ئێوه له کوێ بوون؟ ئێوه‌مان له په‌نا خۆمانه‌وه نه‌بینی. ئێوه له ناو ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه که ده‌یانه‌ویست ده‌ربازی هه‌رێمی کوردان ببن و ماڵ و موڵکیان وێران بکه‌ندا بوون. بێگومان مه‌به‌ستمان که‌سانی وڵاتپارێز که شان به‌شانمان بوونه، نییه''.
هیچ هێزێک نییه که له‌گه‌لیاندا یه‌کبگرین
هاوکات ده‌ستنیشانکرا که هیچ هێزێک بوونی نییه که YPG بتوانێت له‌گه‌لیاندا یه‌کبگرێت و وترا:''ناهێڵین که هێزێکی کارتۆنی وه‌کو ئه‌و گرووپانه‌ی له‌م ماوه‌یانه‌ی دواییدا له قامیشلۆ، دێریک و عامودا دامه‌زراون دروست بکرێت که وه‌کو کاغه‌زێک بۆ چاپ کردن ئاماده کراون، خراپ به کاربهێنرێن. پێویستی گه‌لی کورد به هێزێکی سه‌ربازی گه‌وره هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بانگ له هه‌ر که‌سێک که ده‌یانه‌وێت ماڵه‌کانیان، خاکیان و ناموسیان بپارێزن ده‌که‌ین، فکر و رامانیان چ ده‌بێت با ببێت، با به‌شداری ریزه‌کانی YPG ببن، ده‌روازه‌کانی YPG بۆ هه‌ر که‌س کراوه‌یه. ده‌روازه‌کانمان بۆ هه‌ر که‌سێک که ده‌یه‌وێت ببێته سه‌ربازی گه‌ل و خاکه‌که‌ی بپارێزێت، کراوه‌یه. بۆ ئێمه وڵاتپارێزی گرنگه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش گفتوگۆکانی ئه‌وه‌ی که سوپایه‌کی هاوبه‌ش دابمه‌زرێت، بێجگه له خه‌ریک کردن، هیچ شتێکی تر نییه و دوورخستنه‌وه‌یه له مژاره سه‌ره‌کی و گرنگه‌کان''.
له کۆتاییدا وتراوه که YPG له‌گه‌ل هیچ هێزێکدا یه‌ک ناگرێت، ته‌نیا به گه‌لی خۆیه‌وه یه‌ک ده‌گرێت و بانگ له گه‌ل کرا:'' بانگ له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که له دژی پیلان و گه‌له‌کۆمه‌کۆمان که له دژی ده‌ستکه‌وته‌کانی که به خوێن به ده‌ست که‌وتوونه، ئاگادار و هۆشیار بن. هه‌روه‌ها با په‌سه‌ند نه‌که‌ن که له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئازادیاندا، رێککه‌وتنێک ئه‌نجام بدرێت''.
ANF NEWS AGENCY
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر