کۆنفرانسی پراگ، کۆنفرانسی مه‌شروعیه‌تدان به کۆماری ئیسلامی بوو
شه‌ماڵ به‌شیری
له رۆژانی 17 و 18 نۆڤامبردا کۆنفرانسێک له ژێر ناوی یه‌کگرتن له پێناو دیموکراسیدا به‌رێوه چوو. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم که چه‌ند تێبینیه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م کۆنفرانسه بخه‌مه ڕوو.
ئه‌م ریزه کۆنفرانسانه له ناو قه‌یرانێکی قووڵدا به‌رده‌وامی به‌خۆیی ده‌دات و هه‌ر جاره به سه‌قه‌تی و ئه‌م جاره‌ش به مردوویی له دایک ده‌بێت. هۆکاره‌کانی بۆ دوو مژاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م ریزه کۆنفرانسانه له ناو قه‌یرانێکی قووڵدا به‌رده‌وامی به‌خۆیی ده‌دات و هه‌ر جاره به سه‌قه‌تی و ئه‌م جاره‌ش به مردوویی له دایک ده‌بێت. هۆکاره‌کانی بۆ دوو مژاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که ئه‌م کۆنفرانسه له سه‌ره‌تاوه به ده‌ستی ناوه‌ندی ئۆلۆف پاڵمه ساز ده‌درێت. وڵاتانی ئامریکا و ئه‌وروپا به مه‌به‌ستی نه‌وروژاندنی هه‌ستی دژه رۆژئاوایی گه‌لانی ئێران و به‌شێک له ئۆپۆزیسیۆن، هه‌وڵیاندا که ئه‌م کاره له رێگای ناوه‌ندێکی به‌ناو مه‌ده‌نی وه‌ک ئۆلوف پاڵمهوه بکه‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌م ناوه‌نده بۆ په‌رده‌پۆشکردنی راستینه و ناوه‌رۆکی ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ڵبژێردرا. لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌م که ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریه که به سه‌رۆکایه‌تی غه‌لیونی سازدرا هه‌ر له لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده‌وه هاته ئاراوه و ته‌نانه‌ت کاتێک که عهبدوڵباسیت سه‌یدا بۆ خوڵی سێهه‌م هه‌ڵبژێردرایه‌وه دیسان هه‌ر له لایه‌ن ئه‌م رێکخراوه‌وه ئه‌نجامدرا. ئه‌مه له کاتێکدایه که ئێمه ئاگاداری هه‌ڵوێست و نزیکایه‌تی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له به‌رامبه‌ر به پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له رۆژئاوای کوردستان و سوریه‌دا هه‌ین.
به پێی ئه‌م پێشکه‌وتنه سیاسیانه و ئه‌و ترافیکه دیپلۆماسیه ئاشکرا و شاره‌وه‌یه‌ی که له ئارادایه، ده‌رکه‌وتووه که وڵاتانی رۆژئاوا به گشتی و ئامریکا به تایبه‌تی خوازیاری گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی یانخود هێرشێکی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر ئێران نین. به پێچه‌وانه خوازیاری ئه‌وه‌ن که له‌ناو خۆی سیسته‌مدا گۆڕانکاری ساز بکه‌ن و کۆماری ئیسلامی مه‌جبوور بکه‌ن که زه‌مینه و ده‌ره‌تانی هاتنه کایه‌ی ریفۆرمخوازان ته‌یار بکه‌ن. به‌ڵام بۆ زه‌خت سازکردن و مه‌جبووری کردنی کۆماری ئیسلامی، رۆژانه هه‌وڵ ده‌درێت که ئابلۆقه‌ی ئابووری و سازکردنی ئۆپۆزیسیۆنێکی ده‌ره‌کی وه‌ک که‌ره‌سه‌ی گوشار به‌کار بێنن. ئه‌م کۆنفرانسه‌ی که له ژێر ناوی "یه‌کگرتن له پێناو دیموکراسیدا" ساز ده‌درێت، به‌شێکه له‌و سیاسه‌ته و ته‌نها رۆڵیشی بوون به که‌ره‌سه‌ی ئه‌م ستراتێژیهیه... هه‌ر بۆیه رۆژانه نه هیچ ئامانج و ستراتێژیه‌ک له‌م کۆنفرانسانه‌دا به‌دی ده‌کرێت و نه ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی جدی لێ ده‌بینرێت.
له لایه‌کی تره‌وه, ئه‌م کۆنفرانسانه له بازنه‌ی باوی ئیستبدادی ئێرانی‌دا ده‌خوڵێته‌وه. هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه تاراوگه‌نشینه، پێداگری له‌سه‌ر چه‌مکی ناوه‌ند و په‌راوێز (حاشیه) ده‌کات و سه‌ره‌وه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی له پاراستنی ناوه‌ندگه‌رێتی و دوور هێشتنه‌وه‌ی په‌راوێز (حاشیه) له به‌شداری سیاسی و گه‌یشتن به مافه‌کانیدا ده‌بینێته‌وه. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش، رۆژانه هه‌وڵی پارچه پارچه‌کردنی حاشیه ده‌دات. سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌دات که ئۆپۆزیسیۆنی عه‌ره‌ب و به‌لوچ و ئازه‌ری سنووردار بکات و زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م کۆنفرانسانه بهێڵێته‌وه. له‌م کۆنفرانسه‌دا ته‌نها یه‌ک لایه‌نی به‌لوچ به‌شداری کردوه و ئه‌ویش وه‌ک میوان و بێ ئه‌وه‌ی که مافی ئاخاوتنی پێدرابێت. لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌یکه ئه‌م کۆنفرانسانه مۆرکی فارس بوونی پێوهنهنرێت، کورد وه‌ک ئامرازێک بۆ گۆشه‌گیرکردنی نهتهوهکانیتر به‌کار ده‌هێندرێت.
به‌ڵام له‌ناو کوردانیشدا به‌رنامه‌ی تایبه‌ت په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. به‌رێوه‌به‌رانی دیموکراسیخواز له هه‌ر خوڵه‌ی کۆنفرانسهکانیاندا هه‌وڵی پارچه‌کردنی کورد ده‌ده‌ن. واته چه‌مکی کوردی باش و کوردی خراپ یانخود کورد مطلوب و کورد نامطلوب په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. ئه‌و کوردانه‌ی که کراوه‌ن بۆ به‌شداری بێ شه‌رت و بێ مه‌رج له‌و چه‌شنه کۆنفرانسانه و به هه‌مان شێوه ئاماده‌ی مه‌شروعیه‌تدان به هێزه‌کانی ناوه‌ندگه‌ران، وه‌ک کوردی باش و ئه‌و کوردانه‌ی که راشکاوانه مافی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیکی گه‌لی کورد وه‌ک شه‌رتی به‌شداری له‌و کۆنفرانسانه و رووداوه‌کانی ئێران داده‌سه‌پێنن و باوه‌ڕیان به مافی چاره‌ی خۆنووسین هه‌یه وه‌ک کوردی خراپ و نامطلوب ناوه‌زه‌د ده‌که‌ن.
لێره‌دا ئاماژه کردن به قسه‌کانی مهران براتی نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوه. له پانێلێکدا دانیشتووه که زۆربه‌یان کورد و سه‌رۆکایه‌تی چه‌ند لایه‌نێک ده‌که‌ن و له‌م پانێله‌دا مه‌شروعیه‌ت ده‌داته کۆماری ئیسلامی و داوا له‌م ره‌ژیمه ده‌کات که په‌ژاک له‌ناو به‌رێت و داوا له سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حیزبانه‌ش ده‌کات که له دوای نه‌مانی په‌ژاک جێگای ئه‌و پڕ بکه‌نه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که مهران براتی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که له دژی هاوپه‌یمانێتی دوو لایه‌نی موهته‌دی و هیجری تۆماری ناسیۆنالیستانی ئێرانی واژۆ کردبوو و یه‌کێک له‌و که‌سانه‌شه که رایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پارچه‌بوونی ئێران ئاماده‌یه له ریزی سوپای پاسداران‌دا چه‌ک هه‌ڵبگرێت. هه‌بوونی که‌سانی به‌م چه‌شنه که له پانێلی ئه‌و که‌سانه‌دا دهدوێندرێن و مه‌شروعیه‌تی کرداری به شه‌ڕ و قه‌ڵاچۆکردنی ئێران دژ به گه‌لی کورد ده‌ده‌ن خاڵی داڕمانی ئه‌م کۆنفرانسه و هه‌وڵه‌کانی گه‌یشتنیان به دیموکراسیهکهیانه.
لێره‌دا من له‌و بڕوایهدامه که ئه‌گه‌ر رای وشیاری کۆمه‌ڵگای کوردی و راوه‌سته‌ی هیندێک له ماڵپه‌ڕ و که‌سایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه نه‌بایه قه‌ت لایه‌نه‌کانی به‌شداربوو لێدوانیان نه‌ده‌دا و ته‌نانه‌ت لێدوانی کۆتایی ئه‌م کۆنفرانسهشیان قه‌بووڵ ده‌کرد. به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئیدعایه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌م لایه‌نانه له راگه‌یاندنی ئه‌م لێدوانه‌دا بێده‌نگ بوون و هه‌تا تهشیرنهکران بێده‌نگ مانه‌وه.
لایه‌نه‌کانی کورد پێویسته ئه‌م پلاتفۆڕمانه ته‌نها به مه‌به‌ستی "اعلان موجودیت" واته ئێمه هه‌ین چونکه له کۆنفرانس‌دا به‌شدارین، به‌کار نه‌هێنن و نه‌هێڵن که له‌م پلاتفۆڕمانه‌دا پێگه‌ی کورد لاواز و پرسی کورد هه‌رزان فرۆش بکرێت.
--------------------
کۆنفرانسی پراگ بە مردووی لە دایکبوو
جه‌لیل ئازادیخواز
کۆنفرانسی پراگ دریژەی ئەو زنجیرە دانیشتنانە بوو کە دوایکارەساتی مرواریدی فریوو ڕیکخران. باس و بابەتەکانی پێش ئەمزنجیرە کۆبوونەوە وداستانی دامەزراندنی دەوڵەتی تاراو گەو،تەنانەت هەموو کۆبوونەوە وباسەکانی کۆبوونەوەی بە ناوپێکەوەبوون (همبستگی) کە لووتکەی دانیشتنەکانی ئەلمان وبەرلین بوو بە جیاوازی هەناو ئاراستەو پێکهێنەرانیەوەهەموو یەکئەنجام ولێکەوتنەوەیان بەدەستەوەدا.
ئەم ئەنجاموو بەدەستەوە دانەدژایەتی زق و بەرجاویان لەگەڵ هەمووئەم راستیانە بوو کە رژێمی ئیراندووچاری قەیرانی بەزەبری پێکهاتەیی بووە و، لە سەر هەردوو ئاستی ناوەوە ودەرەوە زۆر بە دیاریکەلین ودرزی هەراو شیاوی ڕامانی تێکەوتووە، باری ئابووری وێرانە و هەموو بەها فکریوئایدولوژیەکانی هەرەسیان هێناوە، ریفۆرمخوازی ناو پیکهاتەی دەسەلات لە نووچی سەرەکیدایەوەلە شێوەو ناوەرۆکدا دواکەوتوویەکی بەرچاوی زەمانی وکلتوری پێوەیەو ناتوانی ولامی ویستەکانیجەماوەر بداتەوە. ئەم دۆخەی ئیستای رژیم لە ئیران‌دا راستەکە هەندێک لایەن و کەسایەتی وتەنانەتحیزبیشی جوڵاند تا هەولێک بوو داهاتوو بدەن ولە ئاستی گۆڕان کاریەکاندا خۆیان ئامادەو پرۆژە گڵالەبکەن، بەڵام ئاراستەی خۆ ئامادکردن وگەڵالەی هەندی بە ناو پرۆژە نەک هەر نەیان توانی خۆیانبگەیەننە ئاستی داخوازی و دۆخی خوازراوی جەماوەری گەلانی ئێران وکێشە کۆمەڵایەتی و سیاسی‌و ئابووریەکان لە ڕاستیدا بە دوادا کەوتنەوەیەکی یەکجار سەیر و نەزۆکیان پیوە دیاربوو.
لەسەر ئاستی ئێران بە گشتی و گوتاری باڵادە ستی مێژوویی کلتوریی زاڵ مەیلێکی یەکجارخەستی تەواویەتخوازیی وخۆبەزلزانانەو لە هەندێک کاتیش‌دا جۆرە شۆوینیزمێکی لە میژینەیزیندووکردەوە. بە پیچەوانەی ڕەووتی رووداوەکانی ناوخۆ‌و جیهان و گشتگیربوونی ڕێژەیی ئازادیخوازیودیموکراسی ویستی کە وەک بەریان لە مێژە ناوخۆی ولات وناوچەکەی گرتووەتەوە. مەیلێکی هێرشبەرانی لێ هاتەدەرەوە کە زیاتر لەجاران و ئاشکراتر لە مێژووی ئەم گوتارە هەلیکوتایە سەرماف وداخوازی گەلانی ئیران وجەسورتر لە مێژووی ئەم رەوتە زاڵە پیداگری لەسەر بە پەراویزکردنی فرەچەشنی و زۆر ڕەهەندی داگرتوو بیروکە ی کۆن و لە بارچووی یەک نەتەوە ویەک کلتور و یەک وڵاتینەک هەروەلا نەناوە بەڵکو پێداگریەکی سەیری هەیە لەسەر بەئیرانی کردنی کۆی ژیان و کلتوریگەلانی ئێران ئەویش بە پێی خوێندنەوە وئەوفامکردنە هەڵەیە لە ئیرانی کە تائێستا بەرێوەبەرایەتیومودیریەتی ئێرانی کردوە. لە راستیدا ئەوەی کە پێی دەلێن ئۆپۆزیسوێنی سەراسەری لە هەمووخەسار وقەیران و لیک هەڵوەشانەوە وتەنگەژەکانی کۆمەڵگاکانی ئیران لە ژیر دەسەڵاتی ئەم جۆرەگوتارەدا نەک هەر پەندی نەگرتووە وتوانای و زەرفیت وئاستانەی هاوبەشی وهاوژینی نە چۆتەسەرەوە بەشیوەیەکی بەرچاو چاوتەنگترو خۆ بە زلزانانەتر هەڵسوکەوت لەگەل کۆی کێشەکان و مافیگەلی کورد دەکات.
لە ڕاستیدا ئەم بە ناوئۆپۆزیسوینە بۆ خۆی خاوەنی پێکهاتەو ورێکخستن و ناسنامەی دیاریکراو نیەوزۆرتر ناوێکە بۆ پڕکردنەوەی بۆشای ئۆپۆسزوێنی راستەقینە. ئەم ناوە لە راستیدا بەهۆی ئەوەیهەندی لەکەسانیان هاتووچۆیەکی زۆر کەم رەنگی کوریدۆرەکانی دەسەلاتی جیهانی دەکەن و لەبرگەیە لە زەمەندا توانیان تا رادەیەک ببنە دەمڕاستی بەشی لە میدیا جیهانیەکان کە لە ئیرانداگرنگن، خولقان و بوونە بەردەنگی باس و گفتوگۆی هیزەکوردستانیەکان. ئەم ئۆپۆزیسوێنە لە راستیداپێکهاتەیەکی دەسەڵاتدارانەی بارگاو بە هەمان گوتاری ئەزموونکراوی ئێرانیچێتی هەیە کە خۆیبەرپرسی کۆیە کی زۆری خەساروگرفتاریەکانە. هەندێ شاخوازی تاراوگە نشین وبەشێ لەرێفۆرمخوازانی ئەندێشە چەقبستووی ناوهەناوی دەسەلات وچەند کەسێکی ژۆرنالیست کە لەراستیدا نە بارستای و وەزنیکی فرە گرنگی سیاسی وکۆمەڵایەتین و نە هیچ ڕێکخستن وپرۆژەیەکیجدیان بۆ داهاتووی ئێران هەیە. هەردوو جەمسەری ئەم نەیارانەی رژێم لە راستیدا لە هەموو کایەدیموکاتیکەکاندا پێشینەیەکی شیاو گونجاویان نییە وخۆیان هێشتا لە قەفەسی تەواویت خوازیوکلتوری خۆسەپینیدا دەژین. ئەزموونی تاڵی هێزە کوردیەکان لە گەل ئەم نەیارانەی رژیم لەدیرزەمانەوە ئە وڕاستیەی سەلماندووە کە لە هەردوو ئاراستەدا هەلسوکەوت وهاوکاری لەگەل ئەم بەناو ئۆپۆزیسوینە بی ئاکام وبەرئەنجامە. ئاراستەی یەکەم گوتار‌و هەناو میکانیزمەکانی کارکردنی ئەونەیارانەی کە باسکرا، و ئاراستەی دووهەمیش چۆنیەتی جوڵانەوە مامەلەی هێزە کوردیەکانە هەم لەناوخۆیاندا و هەم لە رووبەروو بوونەوە لەگەل ئەم رەوتەی بەناو ئۆپۆزیسوینی ئیرانی.
مخابن بەریانی ریفۆرمخوازی ناو هەناوی دەسەڵات ئەگەرچی هیچ کات نەیتوانی باوەری بە خەڵک وجەماوەر بیت وئاقلانەو بە پێی پێوەرە نوییەکانی جیهانی مۆدێڕن هەلسوکەوت لەگەل واقعی ئیرانوکێشە ناوخۆی یەکانی بکات، بەڵام توانی بەهۆی دەسەڵات وتاڕادەیە پەسەندبوونی لە لایەن هیزەجیهانیەکانەوە جودای لە روانگەو هەلویستی هیزە کوردستانیەکاندا دروست بکات. دیارە هۆیدووفاقی هەلویست وهەڵخلیسکانی بەشێ لە هێزە کوردستانیەکان تەنیا هیزو پەسەندی ئەمریفۆرمخوازانە نەبوو، هەل پەرستی وخۆ خوازی وشرۆڤەی هەڵە وفامکردنی کاڵی رەوت وڕووداوەکانیناو چەکەو گیرای و کاریگەری میدیای جیهانیش هۆکاربوون. ڕاسە کە کاریگەری فەرهەنگی وکرانەوەیدۆخ و گەشانەوەی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لە قۆناخێ لە ژیانی سیاسی ئەم ریفۆرمخوازانەدا نکولیلێ ناکریت، بەلام لە جا‌و رەوتی زەمەن و هۆشیاری جەماوەری وئاستی داخوازی خەڵک وگۆرانکاریەکانی ناوچەکەدا زۆر نین.
لە ئاراستەی دووهەمدا هەر لە کۆبوونەوەی سوئیدو تەنانەت زۆر پێش ئەویش هەوڵی یەک وەلانانیهێزەکوردستانەکان لە پێشبڕکێی ئامادەبوون لە کۆرو کۆبوونەوەی ئەم ئۆپۆزیسوێنەدا دەستی پێکردووتائیستاش هەردرێژەی هەیە. ئەم وەلانانە تەنیا رکەبەرایەتیەکی سیاسی نەبووەو نیە. زۆرتر هەوڵ بووبۆ شاردنەوەی هەلوێستێکی دیکە کەلە گەڵ کۆی هەڵ وێستەکانی تا ئێستای ئەوبەشدارانە جیاوابوووە لە کۆنفرانسی واشنگتۆن بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان وبانگی فیدرالیزم لە ساڵی ٢٠١١ خۆینواند. پاش ئەم کۆنفرانسەو ئەم هەلویستە هەموو هەوڵەکان بەو ئاراستەدا چوون کە ئیتر ئەم بانگ وهەڵوێستە دەرنەکەوێت و مەودای خۆ بەرچەستەکردنەوەی نەبێت.
لە دانووسان وگفتوگۆلە گەل ئەم رەوتەدا بەداخەوە هیچ کات بەراشکاوی بابەتی ماڤی چارەی خۆنوسین وتەنانەت فدرالیزمیش وەک خۆی نەهاتنە بەر باس و هەنگاو بە هەنگاو ئەم ئاراستەیەپاشەکشەی کرد تاوای لێهات کە لەبری ماڤی چارەی خۆنووسین وفدرالیزم ووشە و دەستە واژەکانینا ناوەندی و (نا متمرکز ) مافی قەوم جێگیر بوون. بە هەڵە لە زۆر شوێن و جێگادا هەڵویستودبلۆماسی جیاکرانەوە وهەڵویست کرایە قوربانی دبلۆماسی بێ ئەوەی ئەم راستیە زەقەرەچاوکەین کە دبلۆماسی درێژەی هەڵویست وهەلویست بەرئەنجامی سیاسەتە.
لە هەموو کۆبوونەوەکانی سوئیدو واشنگتۆن وپراگدا یەک ئەجندا بەرێوەبراوکوردو هیزەکانیشی بەداخەوە بە تەماعی دبلۆماسی رۆژ لە رۆژ پاشە کشەیان کرد. لە هەموو گرانتر و کارەسات ئامێزتر لەکۆی ئەم رەوتەدا کەم هەلوێست یا بێ هەلویستی گوتاری کلتوری ورووناکبیر ئیمەیە کە خۆ یابەبەرپرس نازانێ یا بابەتەکەی بە تەواوی داوەتە دەست سیاسیەکان وخۆی وەک پاشکۆ ماوەتەوە.گوتاری کلتوریی ورووناکبیری گەل وەزنی راستەقینەی جەماورو نەتەوەن و دەخوازی بەرزتر دەنگیخۆی هەڵینی و سنورەکانی داواوویستی جەماوەر پاریزگاری بکات و بە پاریزگاری داواگشتی وبەهانەتەوەیەکان ئەرکی رووناکبیرانەی خۆی ئەنجام بدات.
بۆ ئەوانەی چاودیری رەوتی کۆنفرانسەکانی سوئید وواسنگتۆنیان دەکرد لە بەرەبەیانەوە روون بوو کەکۆنفرانسی پراک بە مردووی لە دایکبووە.
http://nnsroj.com/
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر