جوانی لە لادێ"مامۆستا گوران"
ئاواز و ووتنی"ناسری ره‌زازی"
ئێواره‌یه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازهڕێی کانی قوبان!مونته‌زیری جیلوه‌یی نازه (1)به‌رده‌رگه‌که‌تان قیبله‌یی ڕووی ئه‌هلی نیازهئێوارهیه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازهسهرجاده موعەتهر که به بۆی خونچه‌و مێخهکبهو له‌نجه‌یه و به‌سته بڵیت ورشه‌یی خامهکهاڕهی کهمهرهو پڵپڵه‌و گواره‌و کرمهکئێوارهیه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه!چه‌ن جوانی به‌ره‌و مه‌غریب ئه‌چی زه‌رده ئه‌دا لێتپرشنگی خشڵ ئه‌بڵه‌ق ئه‌کا ده‌وروبه‌ری ڕێتڕۆژی ده‌می که‌ل حازره بۆ پیشکه‌شی بهرپێتئێوارهیه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه!ئێواره‌یه وا ده‌رکه‌وه سا جوانه کچی دێئهی ویردی قسه و به‌سته‌یی گشت کور گه‌لی سه‌ر ڕێ!سووتاوی جوانیتن هه‌موو کێی کوری کێئێوارهیه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه!وه‌ک سویسکه برۆ ئاسکه نیگای چاوی ڕه‌ش و مهستپڕ عیشوه بچه‌رخێنه ئیتر هیچ مه‌به دهربهستچهن ماڵ ئه‌ڕمێ!چه‌ن شل ئه‌بێ هێزی دڵ و ده‌ست (2)ئێواره‌یه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه!وه‌ختێ که ئه‌که‌ی چه‌شنی نه‌سیم له‌نجه به‌ره‌و ماڵئهگریجهیی ته‌ڕ په‌خشه له‌سه‌ر کوڵم و خه‌ت و خاڵشهڕیانه،شه‌ماڵ په‌نجه له‌سه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ش و ئاڵئێوارهیه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه!ڕیی کانی.قوبان!مونته‌زیری جیلوه‌یی نازهبهردهرگهکهتان قیبله‌یی ڕووی ئه‌هلی نیازهئێوارهیه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه
• (1) قوبان .....کورتکراوه‌ی ( قوربان) ه• (2) چه‌ن ماڵ ئه‌ڕمێ .....چه‌ن ماڵ ئه‌ڕووخێ
جوانی لە لادێ"مامۆستا گوران"
ئاواز و ووتنی"ناسری ره‌زازی"
ئێواره‌یه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه
ڕێی کانی قوبان!مونته‌زیری جیلوه‌یی نازه (1)
به‌رده‌رگه‌که‌تان قیبله‌یی ڕووی ئه‌هلی نیازه
ئێواره‌یه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه
سه‌رجاده موعەتهر که به بۆی خونچه‌و مێخه‌ک
به‌و له‌نجه‌یه و به‌سته بڵیت ورشه‌یی خامه‌ک
هاڕه‌ی کهمهرهو پڵپڵه‌و گواره‌و کرمه‌ک
ئێواره‌یه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه!
چه‌ن جوانی به‌ره‌و مه‌غریب ئه‌چی زه‌رده ئه‌دا لێت
پرشنگی خشڵ ئه‌بڵه‌ق ئه‌کا ده‌وروبه‌ری ڕێت
ڕۆژی ده‌می که‌ل حازره بۆ پیشکه‌شی به‌رپێت
ئێواره‌یه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه!
ئێواره‌یه وا ده‌رکه‌وه سا جوانه کچی دێ
ئه‌ی ویردی قسه و به‌سته‌یی گشت کور گه‌لی سه‌ر ڕێ!
سووتاوی جوانیتن هه‌موو کێی کوری کێ
ئێواره‌یه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه!
وه‌ک سویسکه برۆ ئاسکه نیگای چاوی ڕه‌ش و مه‌ست
پڕ عیشوه بچه‌رخێنه ئیتر هیچ مه‌به ده‌ربه‌ست
چه‌ن ماڵ ئه‌ڕمێ!چه‌ن شل ئه‌بێ هێزی دڵ و ده‌ست (2)
ئێواره‌یه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه!
وه‌ختێ که ئه‌که‌ی چه‌شنی نه‌سیم له‌نجه به‌ره‌و ماڵ
ئه‌گریجه‌یی ته‌ڕ په‌خشه له‌سه‌ر کوڵم و خه‌ت و خاڵ
شه‌ڕیانه،شه‌ماڵ په‌نجه له‌سه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ش و ئاڵ
ئێواره‌یه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه!
ڕیی کانی.قوبان!مونته‌زیری جیلوه‌یی نازه
به‌رده‌رگه‌که‌تان قیبله‌یی ڕووی ئه‌هلی نیازه
ئێواره‌یه وا هه‌ڵگره سا گۆزه‌یی تازه
• (1) قوبان .....کورتکراوه‌ی ( قوربان) ه
• (2) چه‌ن ماڵ ئه‌ڕمێ .....چه‌ن ماڵ ئه‌ڕووخێ
خودايا شيت يارم چەبکەم وە دەس خوەم نییەباڵا بەرز و چەو سیەس،دویت کرماشانییە
باڵای وینەی دار چنار لە ناو باخان دیارەپرشەی چەوی منیدە پرشەی مانگ و هەسارەرەنگ ليوەیڵی وینەی ورەنگ گوڵەیڵ باخەوەختی خەنی ئی دلە ئەرای ماچی وە داخە
دو پەلکەی شوور زوڵفی،وینەی دو مار سییەتا بام تەماشای بکەم،سەر دڵم گەسییە!کراس کوردی وەری،سەروینەگەی بان سەریئایەم وە حەیرانی بوو،ئەرا سوخمەکەی وەریتەنیا هەر وە خوەی کەفی،کوردی لە وەر کردنیترسم یەسە وە نازی،ماڵم برمنیوەختی کە هەڵپەرکە کەی ،یا وەختی چووپی کیشی!خەوەر نەیری وە لەنجەی،ئی دڵ منە چە کیشی!قەسەم وەی بیستوونە،وەی تاق تاقوەسانەلە وینە نەیری یارم،چون دویت کرماشانە
"جانی کرماشانی"
خودايا شيت يارم چەبکەم وە دەس خوەم نییە
باڵا بەرز و چەو سیەس،دویت کرماشانییە
باڵای وینەی دار چنار لە ناو باخان دیارە
پرشەی چەوی منیدە پرشەی مانگ و هەسارە
رەنگ ليوەیڵی وینەی ورەنگ گوڵەیڵ باخە
وەختی خەنی ئی دلە ئەرای ماچی وە داخە
دو پەلکەی شوور زوڵفی،وینەی دو مار سییە
تا بام تەماشای بکەم،سەر دڵم گەسییە!
کراس کوردی وەری،سەروینەگەی بان سەری
ئایەم وە حەیرانی بوو،ئەرا سوخمەکەی وەری
تەنیا هەر وە خوەی کەفی،کوردی لە وەر کردنی
ترسم یەسە وە نازی،ماڵم برمنی
وەختی کە هەڵپەرکە کەی ،یا وەختی چووپی کیشی!
خەوەر نەیری وە لەنجەی،ئی دڵ منە چە کیشی!
قەسەم وەی بیستوونە،وەی تاق تاقوەسانە
لە وینە نەیری یارم،چون دویت کرماشانە
"جانی کرماشانی"
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر