پژاک هۆشداری دەداتە کۆمەڵە و دیموکرات
کیشەکە لە ئیرەدایە کە کومەلە و دیمۆکرات کوردستانی رۆژهەلات بە مۆلکی خۆیان دەزانن
پێنوسەکان..
لە ڕاگەیاندراوێکیاندا، hrk باڵی سەربازی پژاک، کە لەسایتی فوڕات نیوسدا بڵاوکراوەتەوە، وێڕای ئەوەی هۆشداری دەداتە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە لەهەوڵی ڕەشکردنی گەریلادان لەناوچەکانی ورمێ و موکریانی رۆژهەڵات، هەروەها لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەیاندا، هۆشداری دەدەنە کۆمەڵە و دیموکرات، کە ئەوانیش بەشێکن لەو هەوڵانە، ئەوەی خوارەوە تەواوی هۆشداریەکەیە بۆ کۆمەڵە و دیموکرات:
هۆشدارییهک بۆ حزبهکانی کۆمهڵه و دیموکراتی ئێران
لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستاندا رژیمی کۆماری ئیسلامی بە دامهزراندن و پەرە پێدانی کونتراگەریلا(دژە گەریلا) لە هەرێمەکانی موکریان و ورمێ لە هەوڵدان دایە، تاکوو پارتەکەمان رەش بکات و هاوکات ئەوە لە راگەیاندنەکانی خۆیدا رەوای پێدەدا و لە ناو گەلدا دەیەوێت پەرەی پێ بدات. لە لایێکی دیکەوە هێندێک بیرۆکەی تەسک بە ناو سیاسی کە هێشتا چاوەڕوانی دەستێکن لە دەرەوە وەک ناجی یا رزگارکەرێک بێت و ئەوان رزگار بکات، لە ناو ئەم گەمە قڕێژەدا جێگایان گرتووە. هەر چەن بە جاران دەر کەوتووە کە وەک ئامرازێک بە کاریان دێنن و ئەوەش لە رۆژئاوای کوردستان دا لە کەسایەتێکی وەکوو سەیدا دا خۆی نیشان دا. ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ئەوەی بۆ خۆیان لە نێو گەلدا نین، دەیانەوێت بە شێوازی شەڕی تایبەت کە هەمان تاکتیکی رژیمی ئێرانە، پارتیمان لە هەمان چوارچێوەدا کە داگیرکەر دەیەوێت رەش کەن.
ئەندامان و هێندێک بە ناو لایەنگرانی پارتەکانی رۆژهەڵات وەک کۆمەڵەی ''عەبدولڵا موهتەدی'' و دیموکراتەکان دەستیان کردووە بە پەیڕەو کردنی ئەم سیاسەتە. هەروەها چهپهڵتر لە هەموو بەشی ئەو شەڕە تایبەتە، ئەوەیە کە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی کەسانێک کە توانا و هێزی تێکۆشانیان بۆ گەلەکەیان نیە و نەماوە و نیشتەجێی وڵاتە رۆژئاوایەکان یا باشووری کوردستانن، جێگای هەڤاڵانمان لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هاوکاری هێندێ کەس لە ناوخۆ ئاشکرا دەکەن، کە بێ گومان کەسانی وەها، نە تەنیا خۆیان هێزی تێکۆشانیان نیە بەڵکوو دەبێژن کە کەسی دیکەش نابێت لە پێناو گەل دا خەبات بکات و پێویستە وەک ئێمە بێت.
ئەم شیوازە جێگا دیار کردنە کە لە سەر تۆڕە کۆمەلایەتیەکانی وەکوو فەیسبووک بەرێوە دەچێت، ئێمە وەکوو شێوازێکی راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆی سیخۆڕی بۆ دوژمنانمان دەزانین. لێرەشدا پێویستە هەر کەس باش بزانێت ئەو کەسانە دەیانەوێت گەل کە بەساڵانە قوربانی ئەو سیاسەتە بووە سەر لە نوێ فێری سیخۆڕیان بکەنەوە. پارتیمان بەو ئەزموونەی کە بە تێکۆشانی چەندین ساڵە لە خەباتی نێو گەلدا دەستی خستووە، باش دەزانێت کە چۆن هەم خۆی و هەم گەلەکی بپارێزێت و دەیپارێزێت. گرنگ ئەوەیە ئێمە بزانین کە هەڵویستی ئەو پارتە کوردیانە کە لایەنگران یا ئەندامانیان وەها دەکەن چیە و پێویستە وڵامدەرەوەبن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر