سوننەی عێراقی بە شیعەو كورد پێدەكەنن
سوننەی عێراقی كە تا ئێستا ئۆپۆزسیۆنی عێراقن سەیری بارگرژی نێوان كوردو شیعە دەكەن و لە ژێریشەوە پەیوەندی خۆیان لەگەڵ مالكی رێك دەخەنەوە.
سوننیەكان كە مەبەست لێی لیستی عێراقییەیە چیان پێدەكرێ ؟ بۆچی كورد بۆ پێكەنینی ئەوان شەڕ بكات ؟ ئەی بۆ چی شیعییەكان بۆ دڵخۆشی ئەوان شەڕ دەكەن. نجێفی لەاربردوو جنێوی بە هەرێم و كورد دەدا ئێستا تۆ بڵێی لە شەریفی بێ كە ناوبژیوانی كورد و شیعە دەكات ؟ ئیبراهیم جەعفەری تا دوێنێ رێگری لە هەمو شتێكی كورد دەكرد تۆ بڵێی ئەو لە دڵسۆزی ناوبژیوانی كوردو شیعە بكات كە خۆیشی شیعەیە ؟ پێویستە كۆبوونەوەكان بۆ چارەسەری ئەو بارگرژیە راستەوخۆ شیعەو كورد بێت نەوەك ئەو كەسانەی لە پشتەوە خەنجەر لە هەناوی كورد دەدەن و ئێستاش لەسەر مێزی گفتوگۆ قسەی قەڵەو دەكەن.
نوسینی تەنیا کوردی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر