۱۳۹۱ مرداد ۲۹, یکشنبه

گواستنەوە لە تاکی جاشەوە بۆ میدیای جاش ئیتلاعاتی ئیران دەستی گرتوە بە سەر میدیاکانی بە ناو سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان وەک لڤین پرەس و رۆداو نەت


گواستنەوە  لە تاکی جاشەوە بۆ میدیای جاش ئیتلاعاتی ئیران  دەستی گرتوە بە سەر میدیاکانی بە ناو 
سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان وەک لڤین پرەس و رۆداو نەت 
میدیاکانی هەرێمی کوردستان لە ژیر کاریگەری رەژیمی وەلایەتی فەقەیدا.

ئەلبەتە لە ناوچيی سەۆزدا ئەم چەتە زۆر باوە کە زۆربی هەرەزۆری رۆژنامەوانانی ناوچەی سلیمانی یان ژیردەستی یەکێتی لە ژیر کاریگەری ئیتلاعاتی ئیراندان. جا ئیتلاعاتی ئیران خەریکە برۆناوچەکانی دیکە یش پرە دەستینیت کەم کەم خەریکە دەست بە سەری هەموو میدیاکانی هەرێمدا دەگرێت بە شیۆەیەکی سیستماتیکی.



ئایا میدیاکانی هەرێمی کوردستان کەوتنەتە ژیر دەستی ئیتلاعاتی ئیران؟ 
ئیتلاعاتی ئیران خەریکە بە شیۆەیەکی سیستماتیکی دەست بە سەر میدیاکانی هەرێمی کوردستاندا دەگرێت و هەر لە ئەم باریەوە خەریکە کەسانیکی نیزیک بە خۆیی یان زمانیک لە ئیراندا ژیانیان بە سەر بردوە لە ناو میدیاکاندا دادەمەرزینیت و ئیتلاعاتی ئیران بە باشی دەیان ناسێت لە ناو کانالە راگەیاندەنەکانی هەرێمی کوردستاندا بە شیۆەیەکی راستەوخۆ دادەمەرزینیت کە هەر هەموویان دەست پەروەردی رەژیمی ئیرانن یان زۆربی هەرە زۆری ژیانیان لە ئیران بە سەر بردوە و بە باشی زمانی فارەسی دەزانن وهەر کاتیک چەتیک کە دەژ بە ئیران بێت ئەوا ئەم جاشانە وەریدەگیرنە سەر 
زمانی فارەسی جا تەسلیمی کاربەدەستانی رەژیمی ئیرانی دەکەنەوە.

جا کیشەکە لە ئیردایە کە زۆربی ئەوانە یان کچی مەلا فلانن یان کۆری مەلا فلان زۆربیان مەلازادەن یان شیخ زادە بۆۆیە گۆمانی ئەویان لە سەرە کە سەر بە دەزگا ئەمنیەکانی رەژیمی ئیران بن.
بە گۆیری ئەو هەولانی وا رۆژانە دەیبیستین یان بە دەستمان دەگات لڤینپرەس رۆداو نەت ئیستا مۆچی تابەتیان هیە لە لایەن سەدا و سیمای رەژیمی ئیرانەوە ئیمە لە سەر ئەم قەزیە دەبێت بەدواداچۆۆنەوە بکین بەلام بە وەتی دۆستانمان لە هەرێمی کوردستان ئەحمەد میرە یەکیکە لە راسپیردراوەکانی ئیتلاعاتی ئیران لە هەرێمی کوردستان کە مۆچی مانگانی هیە لە لایەن رەژیمی ئیرانەوە.
بۆ نەمۆنە مانگی رابەردۆ رۆداونەت لڤین پرەس بە هاوکاری ئیتلاعاتی ئیران ئیمیەلیکیان بە ناوی کاک سامۆئیل کرماشانی درۆست کردبۆۆ جا دەستیان بە لیدوانی نادرۆست ناراست بە ناوی کاک سامۆئیل ناردبۆۆ بۆ رۆژنامەکانی دیکە دیارە ئەو کەسانە جاشو خۆفرۆشن ئەگر خۆفرۆش نەدەبۆۆن دەستیان بە ئەو کارە ناشیرینە نەدەدا کە ئابرۆی خۆیانیان بردۆە مرەن و نەمان بۆ جاشو خۆفرۆش
------------------
 
سوپای تورک لەجیاتی سەرباز مانگی دەستکرد بەکاردەھێنێت


گەریلاکانی HPG لە رۆژی ٢٣ ی تەمموزەوە لە شەمزینان دەستیان بە '' ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری ''کردوە و کۆنترۆلی گەریلاکان لەسەر شەمزینان بەردەوام دەکات و بەمجۆرەش قۆناخێکی نوێ دەستیپێکردوە.
گەریلاکان لەدوای شەمزینان، لە رۆژی ٤ ی ئاب لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگ لە دژی (١٩) بنکە و سەربازگەی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا. بەم چالاکییە گەریلاکان لەسەر ھەرێمی چەلێش کۆنترۆلی خۆیان درووست کرد.

٢٤ کاتژمێر کۆنترۆل

بە پێی زانیارییەکانی دەست کەوتوە، سەربازگەکانی سوپای تورک ٢٤ کاتژمێر لە ژێر کۆنترۆل و چاودێری گەریلاکاندایە. سوپای تورک کە لە ھەرێمەکە ھەر رۆژ ئۆپەراسیۆنی ئەنجام دەدا، ئێستا ناتوانن لە بنکە و سەربازگەکەیان دەرکەون. سەربازگەکان ٢٤ کاتژمێر لە ژێر کۆنترۆلی گەریلاکاندایە.

سوپای تورک لەبەر ئەوەی کە ٢٤ کاتژمێر لەلایەن گەریلاکانی HPG کۆنترۆل و چاودێری دەکرێن، ناتوانن پێویستیەکانی لجستیکی، ئازوقە و کەرەستەی سەربازیش بۆ سەربازەکانی دابین بکات. ناتوانێت لە بنکە و سەربازگەکانی دەرکەوێت و پێویستییەکانی ئازوقەش کەسانی مەدەنی بەکار دەبات. لەم دیمەنانەی کە بەدەست ANF گەیشتوە دیار دەکات کە بنکە و سەربازگەکانی سوپای تورک لە ژێر کۆنترۆلی گەریلاکاندایە و ٢٤ کاتژمێر چاودێری دەکرێن.

لە پرسگەکان، لە جیاتی سەرباز مانکێن (مرۆڤی دەستکرد) جێگیر کراون

سوپای تورک کە لە چالاکی گەریلاکانی HPG زیانێکی زۆری پێگێشتوە، ئەمجارەش لە پرسگە و شوێنە نۆبەتەکانی سەربازی، لە جیاتی سەرباز مانکێن (مرۆڤی دەستکرد) جێگیر کراون. بەمجۆرە سوپای تورک بنکە و سەربازگەکانی خۆی بۆ مانکێنە بێ گیانەکەی بە جێی ھێشتوە.

ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری KCK دوران کاڵکان لە رۆژی ٨ ی ئاب بە لێدوانێک کە دابوی بە ANF، سەرنجیراکێشابوو سەر ئەم بابەتە. کاڵکان وتبووی:''سوپای تورک لەسەر زەوی سنووردار کراوە، ئیدی ناتوانن لە سەربازگەکەیان دەرکەون. نە تەنیا لە شەمزینان، لە گەڵێی زاپ، لە زاگرۆس، جیلۆ و چارچێلا و گەلێک شوێنی تر، لە گۆستێی تا گۆڤەند لە ژێر کۆنترۆلی گەریلاکاندایە. سوپای تورک ناتوانێت خۆی نزیکی ئەم شوێنانە بکاتەوە. گەریلا گەلێک سەربازگەیان گەمارۆ داوە. یا دەبێت پاشەکشە بکەن، یا خود دەبێت خۆیان رادەست بکەن. ژمارەیەک سەربازگە ئێستا لەم رەوشەدا بەسەر دەبەن.

-----------------------

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر